Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار زبڵخانە (کانی قڕژاڵە)ی لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە 

به‌روار: 2017-10-08 21:48:30


ئەمرۆ یەکشەممە خاتوون نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و تاھیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگار و سامان سەرۆک شارەوانی ھەولێر، زبلخانەی کانی قەرژالە سەر بە پارێزگاری ھەولێر بەسەرکردووە. وەزارەتی شارەوانی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی زبلخانەی کانی قەرژالە پرۆژێکی گەوەری بەچەند قۆناخێک جێبەجێ دەکات. ئێستا قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە بە کۆژمەی (٨٦٢) ملیۆن دینار لە بواری جێبەجێکردن دایە و چاوەروان دەکرێت لە ماوەی دوو تا سێ ھەفتە تەواوبکرێت. ئەم پرۆژەیە پێکھاتووە لە لێدانی چەند بیرێک و راکێشانی چەند بۆریک بۆ دەرکردنی گاز و کەمکردنەوەی دووکەڵ و ھەروەھا دابینکردنی خۆل بۆ رووپۆشکردنی زەبل و نەھێشتنی دووکەل. ھەروەھا وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار پلانێکی گرنگی ھەیە بەگواستنەوەی زبلخانەی کانی قەرژالە بۆ زبلخانەیەکی نوێ لەسەر رێگای گوێر لە دەرەوەی شار، کە بەشێوەیەکی ئەندازیی و زانستی دروست دەکرێت. لەم سەردانەیدا خاتوون نەورۆز وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پرۆژەکانی بەسەرکردووە و تەئکیدی لەوەکردووە، کە دەبێت پرۆژەکە بەپێی پلانی دارێژراو و لە کاتی دیاریکراوی خۆی تەواو بکرێت.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG