Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

. كۆنفرانسی خاوەنكار و وەبەرهێنەران بە بەشداری سەدان كۆمپانیای گەورەی جۆراوجۆری سەرجەم سێكتەرەكان بەڕێوەچوو 

به‌روار: 2017-09-08 13:57:33


بە سەرپەرشتی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی کوردستان و لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ژێر چاودێری بەڕێز (شتیڤان ڤێل) سەرۆك وەزیرانی ولایەتی نیدەرزاكسنی ئەڵمانیی كۆنفرانسێک لە رۆژانی 6-7ی ئەیلوولی2017 لە شاری هانۆڤەر لە وڵاتی ئەڵمانیا لە بە دروشمی (بەرهەم هێنان لە پێشەنگی كار و هاوكاریدا بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری) ئەنجام دەدرێت. كۆنفرانسی خاوەنكار و وەبەرهێنەران، یەكەمین كۆنفرانسی ئابووری نێوان ئەڵمانیا- عێراق- هەرێمی كوردستانە، كە بە بەشداری سەدان كۆمپانیای گەورەی جۆراوجۆری سەرجەم سێكتەرەكان لەبواری پیشەسازی، بازرگانی، وەبەرهێنان، ئاوەدانكردنه‌وه‌، كشتوكاڵ، تەندروستی، گەشت وگوزار و توانا مرۆییەكانی ئەڵمانی و كوردستانی و عێراقی بەڕێوەدەچێت. شاندی فەرمی حکومەتی هەرێم پێكهاتوون لە .. : 1- د. عەلی سندی ـ وەزیری پلاندانان سەرۆکی شاند 2- نەورۆز مەولود ـ وەزیری شارەوانی 3-دەرباز کۆسرەت ـ وەزیری ئاوەدانکردنەوە 4-دڵشاد بارزانی ـ نوێنەری حکومەتی هەێم لە ئەڵمانیا 5-نەوزاد هادی ـ پارێزگاری هەولێر 6-فەرهاد ئەتروشی ـ پارێزگاری دهۆک 7-مەولەوی جەبار وەهاب ـ سەرۆکی دەستەی گشتی گەشت و گوزار 8-دارا جلیل خەیات ـ سەرۆکی یەکێتی ژوورەبازگانییەکانی کوردستان ئامانجی کۆنفرانس ڕاکێشانی سەرمایەی ئەڵمانیایە بۆ کوردستان لەڕێگەی وەبەرهێنان و بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانیا.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG