Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بڕیاری نۆژەنکردنەوەی هاوینە هەواری ئەحمەد ئاوای دا بە بڕی۱۲۳ ملیۆن دینار 

به‌روار: 2017-08-30 11:25:48


‎ڕۆژی سێشەممە خاتوو نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بەیاوەری شاندێک کە پێکهاتبوو لە ھەریەکە لە بەرێزان خەسرەو کەمال بریکاری وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و مەولەوی جەبار سەرۆکی گشتی دەستەی گەشت و گوزار سەردانی ھاوینەھەواری ئەحمەد ئاوای کرد و ھەریەکە لە بەرێزان عەلی عوسمان پارێزگاری ھەڵەبجەی شەھید و کاوە عەلی جێگری پارێزگار و نۆخشە ناسح قائیمەقامی ھەڵەبجە و ئاراس ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و حەسەن رەشید بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە و سامان کەریم بەرێوەبەری گەشتوگوزاری ھەڵەبجە لە پێشوازی شاندەکەدا بوون.
‎لەم سەردانەدا وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و شاندی یاوەری لە نزیکەوە ھەوڵی ئەوەیاندا کێشە و گرفتەکانی خەلکی ناوچەی ھاوینەھەواری ئەحمەد ئاوا چارەسەر بکەن و ھەروەھا چاوی بە خەڵکی کاسب و دووکاندار کەوت. 
‎دواتر وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بریاری نۆژنکردنەوەی ھاوینەھەواری ئەحمەد ئاوای دا بەمشێوەی خوارەوە:
‎١- تەرخانکردنی بری ١٢٣ ملێون دینار لە رێژی ٢٠٪ داھاتی گەشت و گوزار بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە ‎گرنگ و سەرکییەکانی ھاوینەھەواری ئەحمەد ئاوا. 
‎٢- جێبەجێکردنی ماستەرپلانی ئەحمەد ئاوا بەزووترین ‎کات.
‎٣- تەواوکردنی شەقامی سەرەکی بۆ ئەحمەد ئاوا و قەرەبووی ئەو خەڵکە بکرێتەوە، کە لە دروستبوونی ئەم شەقامە زەررمەندبووینە.
‎٤- بریاردرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی تلفرێک لە رێگای کارتی تایبەت بۆ ھاوینەھەواری ئەحمەد ئاوا.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG