Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەیرانگا و هاوینەهەوارەکانی بەسەر کردەووە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ جەژنی قوربان 

به‌روار: 2017-08-23 03:56:41


ئەمرۆ سێشەممە نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بەیاوەری بەرێز مەولەوی جەبار سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری شوێنە گەشتیارییەکانی بەسەرکردووە بەمەبەستی پێشوازی کردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز. لە سەرەتادا سەردانی کۆمەڵگای گەشتیاری شنگلبانەیان کرد و ھەریەکە لە کوێستان خان قائیمقامی رەواندوز و بارزان بەرێوەبەری دەستەی گەشت و گوزاری سۆران و بەختیار بەرێوەبەری گەشت و گوزاری چۆمان لە پێشوازی شاندەکە بوون. لەم سەردانەدا جەنابی وەزیر لە نزیکەوە شوێنەکەی بەسەرکردووە و رەزامەندی خۆی لەسەر ئامادەکارییەکان نیشاندا و دەستخۆشی لە بەرێوەبەرانی شوێنەکە کرد. پاشان نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و شاندی یاوەری سەردانی ھاوینەھاواری جوندیانیان کرد، خاتوو نەورۆز مەولود لەم سەردانەیدا گوێبیستی کێشە و گرفتەکانی خاوەن پرۆژە گەشتیارییەکانی شوێنەکە بوو و چارەسەرکردنیان و چۆنیەتی زیادکردنی رێژەی گەشتیاران، دواتر جەنابی وەزیر چاوی بەچەند گەشتیارێکی شوێنەکە کەوت. لە کۆتایدا سەردانەکەدا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار فەرمانی کرد لە رۆژی ١٥-١٠-٢٠١٧ دەست بەنۆژنکردنەوەی ھاوینەھەواری جوندیان بکرێت. دواتر وەزیری شارەوانی و گەشت گوزار و شاندی یاوەری سەردانی چۆمانیان کرد و لە لایەن ئەحمەد قادر قائیمقامی چۆمان پێشوازیان لێکرا، لەم سەردانەدا باسی کێشە و گرفتەکانی ئەم ناوچەیە کرا و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان و بایەخپێدانی لە رووی زیادکردنی رێژەی گەشتیاران. ھەر لەم سەردانەدا شاندەکە ھاوینەھەواری پرژە-یان بەسەرکردووە، کە شوێنێکی گەشتیاری دڵرەفێنە، لەم بەسەرکردنەوەیە نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت گوزار فەرمانی کرد بەزووترین کات بایەخ بەمشوێنە بدرێت لە ھەموو روویەکەوە، چونکە چاوەروان دەکرێت ئەم شوێنە ببێتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارە گرنگەکانی کوردستان. ھەر لەچۆمان شاندەکە سەردانی پرۆژی گەشتیاری خوشکانی کرد، کە ئەم شوێنە بەشێوازی سویدی دروستکراوە و ھەموو پێداویستی گەشتیاری تیاییدا دابین کراوە، نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار وێرای دەستخۆشی کردن ھەندێک پێشنیاری خستە بەردەم بەرپرسانی پروژەکە بەمەبەستی سوود وەرگرتن لێ لە داھاتوودا. لە کۆتایی سەردانەکانیدا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە درەنگانی شەودا سەردانی ھاوینەھەواری بێخاڵی کرد، بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کاری نۆژنکردنەوەی شوێنەکە و ئامادەکارییەکان لە پێشوازی کردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا. لەم سەردانەدا وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار خۆشحاڵی خۆی بەگۆرانکارییەکانی ھاوینەھەواری بێخاڵ دەربری، کە بەپێی پلان بەرێوە دەچێت و تەئکیدی لەوە کردووە، کە گرنگە کارەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆی تەواو بکرێت.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG