Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

پێشانگەی نێودەوڵەتیی روانگە فورەس، دەیەوێت کێشەی بەشێک لەو گەنجانە چارەسەر بکات 

به‌روار: 2017-07-27 09:06:32


ئەمڕۆ (چوارشەممە، 26-7-2017) لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی دەزگای رەوانگە و بە ئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و محەمەد ھاودیانی وەزیری کاروکارووباری کۆمەڵایەتی و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر دووەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی روانگە فورەس لە پارکی سامی عەبدولرەحمانی لە هەولێر کرایەوە. پێشانگەی نێودەوڵەتیی روانگە فورەس، دەیەوێت کێشەی بەشێک لەو گەنجانە چارەسەر بکات و، بەپێی شارەزایی و لێهاتووی خۆیان هەلی کاریان بۆ دەستەبەر بکات، بۆ ئەم مەبستەش نزیکەی 100 کۆمپانیا و رێکخراوی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بۆ پێشانگەکە بانگهێشتکراون و لەماوەی دوو رۆژی پێشانگەکەدا، کە رۆژانە لە کاتژمێر 10:00 بەیانی بۆ 18:00 ئێوارە بەردەوام دەبێت، هەلی کار بۆ سەتان گەنج دەڕەخسێنن. لە پێشانگەکەدا خوولی راهێنان بۆ گەنج و بەشداربووان دەکرێتەوە، سەبارەت بە نووسینی سی ڤی و چۆنێتی نیشاندانی توانا و شارەزاییان لە سیڤیەکاندا بۆ دەستەبەرکردنی کار هاوکات رێنوێنی بەشداربووان دەکرێ چۆن کار بدۆزنەوە. ئەمە جاری دووەمە دەزگای روانگە پێشانگەی نیودەوڵەتیی روانگە فورەس دەکاتەوە، ساڵی پار کە کرایەوە، بڕیاربوو تەنها هەلی کار بە 400 کەس بدرێت بۆ ئەوەی لە کۆمپانیاکان کار بکەن، بەڵام لەبەر پێویستیی کۆمپانیاکان بە دەستی کار، نزیکەی هەزار کەس لەو شەش هەزار کەسەی سەردانی پێشانگەکەیان کردبوو، هەلی کاریان پێدرا و ئەمساڵیش رێکخەرانی پێشانگەکە چاوەڕوانی زیاترن. ئەمساڵ لە دووەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی روانگە فورەس، ئەوەی بە فەرمی راگەیێندراوە باسی هەزار هەلی کار دەکرێت. کەمترین مووچەش لە 500 دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکو دوو هەزار دۆلار.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG