Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەبارەت بە کێشەی کەمی ئاو و زەوی فەرمانبەران سەردانی ڕێژەی گەشتیاران کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا 

به‌روار: 2017-07-05 14:35:32


رۆژی چوارشه‌ممه‌ نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی خه‌ستنه‌رووی ئاماری كۆتایی هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز. له‌م كۆنگره‌یه‌دا نه‌ورۆز مه‌ولود گوتی: له‌ ماوه‌ی 10 رۆژ پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز و دوای جه‌ژن 243 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی سنووری بازگه‌كان و خاڵه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م رێژه‌یه‌ دوو به‌رانبه‌ر زیاتره‌ له‌ چاو جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پارساڵ، هه‌ره‌وه‌ها رێژه‌ی (70%)ی گه‌شتیاران له‌ ناوه‌راست و خواره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ و رێژه‌ی (30%)ی گه‌شتیاران له‌ توركیا و ئێران و ولاتانی تر سه‌ردانی كوردستانیان كردووه‌. له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا نه‌ورۆز مه‌ولود گوتی: له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره‌یه‌ كه‌مترین نرخی خه‌رجی كردنی پاره‌مان له‌ لایه‌ن گه‌شتیار داناوه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌شتیارێك له‌م ماوه‌یه‌دا 300 دۆلار خه‌رجبكات ئه‌وه‌ بری (73) ملیۆن دۆلار داهاتی هاتنی گه‌شتوگوزاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م ماوه‌یه‌دا، كه‌ بۆ كه‌رتی تایبه‌ته‌، هاتنی ئه‌م رێژه‌ زۆری گه‌شتیار بۆ پاڵپشتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی ئاسانكاری بۆ هاتنیان له‌ خاڵه‌ سنووریه‌كان و بازگه‌ و فرۆكه‌خانه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی باڵای بینی له‌ رووی ئه‌نجامدانی ئاسانكاری بۆ هاتنه‌ژووری گه‌شتیاران. سه‌باره‌ت به‌ نۆژنكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ گه‌شتیاره‌كان نه‌ورۆز مه‌ولود گوتی: به‌ پشت به‌ستن به‌ رێژه‌ی (20%) داهاتی ده‌سته‌ی گه‌شتووگوزار چه‌ندین شوێنی گه‌شتیاری نۆژنكراوه‌ته‌وه‌ یاخود له‌ ژێر نۆژنكردنه‌وه‌یه‌، وه‌كو هاوینه‌هه‌واری بێخال و كانی ماران و گه‌لی شێرانه‌ و ئه‌حمه‌د ئاوا، كه‌ بره‌ پارێكی زۆری بۆ دابین كراووه‌ و چاوه‌روان ده‌كرێت له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاره‌كان ته‌واو بكرێت. هه‌ر له‌م كۆنگره‌یه‌دا نه‌ورۆز مه‌ولود سه‌باره‌ت به‌ زووییه‌ گه‌شتیاره‌كان، كه‌پیان ده‌گۆترێت تارین گوتی: ئه‌و زه‌ویانه‌ی بۆ پرۆژه‌ی گه‌شتیاری دابینكراوه‌، كه‌ پییان ده‌گوترێت (تارین) ئاماده‌كراون، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی، كه‌ ناوی خۆیان نووسیه‌وه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی واژووكردنی گرێبه‌سته‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كانیان. سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی كه‌مئاوی نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی گه‌شت و گوزار گوتی: به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی كاریگه‌ی ته‌واوی له‌ هه‌ندێك شوێن كردووه‌، كه‌ تووشی گرفتی كه‌مئاوی بن، چونكه‌ بیری ئاو پێویستی به‌ كاره‌بای 24 كاتژمێر هه‌یه‌، تاوه‌كو بتوانن ئاو بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، بۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان به‌كه‌مئاوی ئه‌نجام ده‌درێت، تاوه‌كو بتوانین ئه‌م گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین. له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا نه‌ورۆز مه‌ولود سه‌باره‌ت به‌ زه‌وی فه‌رمانبه‌ران گوتی: وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار توانی له‌ ماوه‌ی دوو مانگ گشت فۆرمه‌كان پركرانه‌وه‌ و ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێژنه‌یه‌ك درووستبكرێت كاری خۆی بكات، ئه‌م لێژنه‌یه‌، كه‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاریشی تێدایه‌ 23 خاڵیان داناوه‌، تاوه‌كو بتوانن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن، كه‌ شایستن یاخود سوودمه‌ند نه‌بووینه‌، چونكه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ فۆرمه‌كیان پركردیته‌وه‌ یه‌كجار زۆره‌ ره‌نگه‌ ئه‌م ژماره‌ زه‌وییه‌ له‌ سنووری شاره‌وانیه‌كانی شاره‌كان نه‌بێت تاوه‌كو دابه‌شبكرێت.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG