Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

ژمارەی گەشتیار لە هەڵكشانە و كۆمەڵێك پڕۆژەی گەشتیاری بەڕێوەیە 

به‌روار: 2017-06-28 12:16:54


ژمارەی گەشتیار لە هەڵكشانە و كۆمەڵێك پڕۆژەی گەشتیاری بەڕێوەیە بەردەوامین لە پەرەپێدان و بوژانەوەی کەرتی گەشت و گوزار لە سەر بنەمای جێبەکردنی پلانی ستراتیژی دەستەی گەشتوگوزار بەپالپشتی بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی و سەرپەرشتی راستەوخۆی بەرێز وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەکردنی ژمارەیەك پرۆژەی گەشتیاری لە ناوچەكانی( بێخاڵ، كانی ماران، گلی علی بگ و چەند پڕۆژەیەكی تر لەئایندەیەكی نزیک لە چەند ناوچەیەك دەچنە جێبەجێ كردن وەك ( ئەحمەد ئاوا ، سەرسەنگ و چەند شوێنێكی تر) ئەم پێشكەوتن و دەسكەوتانەش لە ئەنجامی چالاكی جۆراوجۆری گەشتیارین ( كۆنفڕانس ، پێشانگای گەشتیاری، دیداری كۆمپانیاكان، وۆرك شۆپ، دەیان جۆری چاپەمەنی و فیلم و بەئەلیكترۆنی كردنی گەشتوگوزار...) بەرهەمی پێشكەوتنەكانیش بە هاوكاری و پاڵپشتی سەرجەم دامەزراوە و دەزگاكانی حكومەت بووە بە تایبەت ( پارێزگارەکان، یەکە ئیداریەکان، دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم...) ماندووبوون و پێشكەوتنەكانیش بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ نموونە ( تەنیا لە ٤ ڕۆژی جەژن واتە لە ٢٣ی مانگ تا كو ٢٦ زیاتر لە ١٤٠ هەزار گەشتیار ) هاتۆتە هەرێم، چاوەڕوان دەكەین ژمارەكە زۆر بەرز بێتەوە و ئەم جەژنە ژمارەیەکی پێوانەیی سەردانی هەرێم بکەن. دوا ئاماریش لەهەفتەی داهاتوو لەگەڵ وردكاری ئاماری گەشتیاران لەلایەن وزیری شارەوانی وگەشتوگوزار لەکۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رادەگەیەنرێت. دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG