Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەی هاوڵاتیان خاتوو نەورۆز مەولود سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی شەهیدی کرد 

به‌روار: 2017-05-18 10:38:58


ئەمرۆ چوارشەممە نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بەیاوەری بەرێوەبەرانی گشتی نێو دیوانی وەزارەت سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەی شەھیدیان کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی ھاوڵاتیان. لەم سەردانەدا بەرێز عەلی عوسمان پارێزگاری ھەڵەبجەی شەھید و قائیممەقام و سەرۆک شارەوانییەکانی قەزا و ناحییەکان لە پێشوازی شاندەکەدا بوون، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەسەر کێشە و گرفت و تاوتیوکردنی چەندین بابەت. وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بەھەماھەنگی پارێزگار و بەرێوەبەراتییەکان و شارەوانییەکانی ئەم پارێزگایە بریاری چارەسەری چەندین بابەت درا، کە بەمشێوەیە: ١- پەسندکردنی ماستەر پلانی پارێزگاری ھەڵەبجەی شەھید. ٢- دانانی ماستەر پلان بۆ ئەحمەد ئاوا، کە شوێنێکی گەشتیاری گرنگە بەسوود وەرگرتن لە داھاتی ٢٠٪ی دەستەی گەشت و گوزار. ٣- چارەسەرکردنی کێشەی زێدەرۆییەکان لەم پارێزگایە. ٤- تاپۆکردنی زەوی ھاوڵاتیان، کە تا ئێستا کارتە. ٥- کردنەوەی چەند بەرێوەبەرایەتییەکی وەزارتی شارەوانی لە پارێزگای ھەڵەبجە.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG