Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

یەکەمین کاری نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەدوای دەست بەکاربوونی توانی خزمەتێکی گەورە بە کوردستان بکات لە ڕێگای ٪۲٠ ی داهاتی ناوەخۆی وەزارەت 

به‌روار: 2017-05-13 02:14:23


دوای ئەوەی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەگەڵ دەستبەكاربوونی وەكو وەزیر یەكەم كاری تایبەت بوو، بە سوودمەندبوونی شارەوانییەكان و دەستەی گەشت و گوزار لە رێژەی (20%) داهاتی خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن پرۆژەكان جێبەجێبكەن و خزمەتی هاوڵاتی شارەكان بكەن، ئەم كارە هۆكارێك بوو لە بەردەوامبوونی كاری خزمەتگوزاری. لەگەڵ پەسندكردنی ئەم بریارە ئاماری ئەنجامدانی پرۆژەكان بە سوودمەندبوون لە رێژەی (20%) داهاتی شارەوانییەكان، كە شارەوانی لە پارێزگاكانی كوردستان دەتوانن سوود لەم رێژەیە وەربگرن بۆ ئەوەی پرۆژی خزمەتگوازری بۆ شارەكانی خۆیان جێبەجێبكەن، كە تا ئێستا بەمشێوەیە: 1- پارێزگای هەولێر: شارەوانی هەولێر 191 پرۆژی ئەنجام داوە بەسوودمەند لەم رێژەیە. 2- پارێزگای سلێمانی: شارەوانییەكانی سلێمانی تەنیا 24 پرۆژەی ئەنجام داوە. 3- پارێزگای دهۆك: شارەوانییەكانی دهۆك 31 پرۆژی جێبەجێكردووە. 4- ئیدارەی گەرمیان: تا ئێستا تەنیا 6 پرۆژەی جێبەجێكردووە. 5- دەستەی گشتی گەشت و گوزار 14 پرۆژەی جێبەجێكردووە.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG