Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە کەرتی گەشت و گوزار ببێتە سەرچاوەی داھات. 

به‌روار: 2017-05-03 12:21:52


رۆژی شەممە لە رێگەی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی شاندێکی باڵای وەزارەتی گەشت و گوزاری لوبنان بەسەرۆکایەتی ئەڤیدێس کدانین وەزیری گەشت و گوزاری لوبنان گەیشتە ھەولێری پایتەخت لە لایەن نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پێشوازی لێکرا، مەبەست لەم سەردانەی شاندی لوبنان بۆ کردنەوەی ھۆتیل ئەرجان رۆتانا ٢، کە پرۆژێکی وەبەرھێنانی گەشتیاری گرنگە و لە لایەن کۆمپانیای مالیا ھۆڵدینگ پرۆژەکە جێبەجێکراوە. وا بریارە ئەمرۆ یەکشەممە بەشێوەیەکی فەرمی ئەم ھۆتێلە بکرێتەوە. ھەر لە درێژی سەردانەکەیاندا بۆ ھەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە شاندی باڵای وەزارەتی گەشت و گوزاری لوبنان سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد و لە لایەن نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پێشوازیان لێکرا، لەم سەردانەدا نەورۆز مەولود باسی لە پێشکەوتنی کەرتی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستانی کرد و تەئکیدی لەوە کردووە، کە پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە کەرتی گەشت و گوزار ببێتە سەرچاوەی داھات. لە بەرانبەردا وەزیری گەشت و گوزاری لوبنان خۆشحاڵی خۆی بەم پێشکەوتنەی کوردستان دەربری و تەئکیدی لە گرنگی کەرتی گەشت و گوزار کردووە، پاشان ھەردوو لا چەندین تەوەری گرنگیان باسکرد لە رووی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی لوبنان لە بواری گەشت و گوزار و خۆشکردنی زەمینە بۆ سەردانیکردنی گەشتیاران لە کوردستان بۆ لوبنان و بەپێچەوانەوە. پاشان نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار قەڵغانێکی پێشکەش بە وەزیری گەشت و گوزاری لوبنان کرد، کە گوزارشت لە شوێنە گەشتیاری و مێژوویەکانی کوردستان دەکات و ھەروەھا نامیلکەیەکی تایبەت بەگەشت و گوزاری کوردستان پێشکەش بەشاندی میوان کرد.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG