Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

پرۆژەی دروستکردنی تونێل و دەروازەی شاری ئامێدی. 

به‌روار: 2017-03-15 01:11:56


پرۆژەی دروستکردنی تونێل و دەروازەی شاری ئامێدی. ئەمرۆ سێشەممە لەژێر چاودێری رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و چەند وەزیرێکی تری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی لە پارێزگای دھۆک، پرۆژەی ( دروستکردنی تونێل و دەروازەی شاری ئامێدی)، کە پێکھاتووە لە کردنەوەی تونێل بە درێژی (٢٧٥) مەتر لەگەڵ فراوان کردنی رێگای دەروازەی قەڵای ئامێدی و دروستکردنی رێگای نوێی ناو شاری ئامێدی بە درێژی (٢٩٧٠) مەتر لەگەڵ برگەکانی تایبەت بەئاو و ئاوەرۆ و شۆستەکان و دیواری راگر ...ھتد. تێچووی ئەم پرۆژەیە نزیکەی (٢٥) ملیار و (٥٠٠) ملیۆن دینارە لە لایەن کۆمپانیاکانی (دارین و کێبڵ) جێبەجێکراوە. ھەر ئەمرۆ سێیەم پرۆژی ستراتیژی لە ئامێدی کرایەوە ئەویش پرۆژەی ( کردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامی جووت سایدی شیلادزێ - سیریێ) یە، کە بە درێژایی (٣) کم و (٨٠٠) مەتر و بەرینی (٣٠) مەترە لەگەڵ برگەکانی راکێشانی کارەبا و رووناککردنەوەی شەقامی سەرەکی و دروستکردنی شۆستەکان و دیواری راگر....ھتد. ئەم پرۆژەیە کۆژمەکە (١٣) ملیار و (٥٨٣) ملیۆن دینارە لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارەوە بودجەی بۆ تەرخان کراوە و لە لایەن کۆمپانیای ( دارین) جێبەجێکراوە. ئەم پرۆژەیە خزمەتی (٤٠.٠٠٠) ھەزار ھاوڵاتی دەکات و ھەردوو پارێزگای دھۆک و ھەولێر لە لای باکوورەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG