Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

له‌ مانگی ئایار پێشانگایه‌كی گه‌شتیاری نێوده‌وله‌تی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ هه‌رێمی كوردستان سازده‌كرێت 

به‌روار: 2017-03-08 20:23:05


له‌ مانگی ئایار پێشانگایه‌كی گه‌شتیاری نێوده‌وله‌تی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ هه‌رێمی كوردستان سازده‌كرێت بۆ راكێشانی زۆرترین كۆمپانیا و ده‌زگای گه‌شتیاری بۆ هه‌رێمی كوردستان و زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شتیاران، پیشانگایه‌كی گه‌شتیاری نێوده‌وله‌تی له‌ مانگی ئایار له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌، نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ 4/5/2017 پێشانگایه‌كی گه‌شتیاری نێوده‌وله‌تی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌، پێشانگاكه‌ له‌ لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت به‌ پاڵپشتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سازده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای گه‌شتیاری بیانی و ناوخۆی و ده‌زگاكانی گه‌شتیاری به‌شداری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه‌ بۆ زیاتر ناساندنی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و راكیشانی گه‌شتیاران. رێكخه‌رانی پێشانگا ( كۆمپانیای فلای میران و درێم هۆلیده‌ی و بۆسفۆرس لاین) ئاماده‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ بوون. لاوه‌ند مه‌موه‌ندی به‌ ناوی رێكخرانی پیشانگا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ پێشانگایه‌كی به‌م شێوه‌ ئاست به‌رزله‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ بكرێت، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ ئاستی پێشانگا جیهانیه‌كانی دوبه‌ی و به‌رلین و ئه‌سته‌مبۆل و له‌نده‌ن بێت، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بین و كوردستان له‌ رووی گه‌شتیاری به‌ وڵاتان ده‌ناسێنین.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG