Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

ئه‌و گه‌نجه‌ی زیاتر له‌ 40 گروپی گه‌شتیاری هێناوه‌ته‌ كوردستان خه‌ڵاتكرا. 

به‌روار: 2017-03-06 21:58:30


ئه‌و گه‌نجه‌ی زیاتر له‌ 40 گروپی گه‌شتیاری هێناوه‌ته‌ كوردستان خه‌ڵاتكرا. به‌ مه‌به‌ستی هاندان و رێزگرتن له‌ كاری گه‌نجان وهێنانی گه‌شتتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری ، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار و ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن و گروپێكی گه‌شتیاری ئه‌مریكی 7 كه‌سی و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی هه‌رێمی كوردستان ، له‌ رێوره‌سمیكی تایبه‌ت له‌ دیوانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له‌ لایه‌ن نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار مۆڵه‌تی نوسینگه‌یه‌كی گه‌شتیاری كرایه‌ خه‌ڵاتی عومه‌ر چۆمانی، هه‌روه‌ها سومبوولی رێزلێنانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له‌ لایه‌ن مه‌وله‌وی جه‌بار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار پێشكه‌ش به‌و گه‌نجه‌ ‌كرا . عومه‌ر چۆمانی ئه‌و گه‌نجه‌ی هیچ كۆمپانیا و نووسینگه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ هیچ وڵاتێك نییه‌ و تاكو ئێستا زیاتر 40 گروپی گه‌شتیاری له‌ وڵاتانی جیهان هێناوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له‌ 2017 توانیویه‌تی 3 گروپ بێنێت و 4 گروپی تریش ئاماده‌كاریان بۆ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مانگه‌كانی داهاتوو بیانهێنێته‌ هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م گه‌نجه‌ ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌ و له‌ رێگای سۆسیال میدیا و ماڵپه‌ره‌كان كوردستان ده‌ناسێنێت و وێنه‌ی سروشتی كوردستان داده‌نێت و په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیاكانی بیانی ده‌كات و په‌یوه‌ندی به‌ گه‌شتیاران ده‌كات و هانیان ده‌دات سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و ئارامی و جوانی كوردستان به‌ چاوی خۆیان ببینن، ئه‌م گه‌نجه‌ ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌كنیكیه‌ به‌شی ژمێریاری و خۆی فیری زمانی ئینگلیزی كردووه‌ و وه‌ك هیوایه‌تێك كاری هێنانی گه‌شتیاری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. لەم روانگەوە نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار خۆشحاڵی خۆی بە توانای ئەم گەنجە دەربری، کە خۆبەخشانە خزمەتی وڵات و شارەکەی دەکات و بەماوەیەکی کەم متمانەی لە لایەن گەشتیارە بەیانییەکان دروستکردووە.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG