Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

سەردانی زانکۆی گەرمیان. 

به‌روار: 2017-02-28 23:31:25


سەردانی زانکۆی گەرمیان. ھەریەکە لە بەرێزان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و دەرباز کۆسرەت رەسول وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و مەولود باوەموراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، سەردانی زانکۆی گەرمیانیان کرد، لەم سەردانەدا ھەریەکە لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی زانکۆ لە پێشوازی دابوون و چەند تەوەرێکی گرنگ باس کرا بەمەبەستی چارەسەرکردنیان. پاشان شاندەکە سەردانی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری گەرمیانیان کرد بەمەبەستی کردنەوەی باڵاخانەی نوێی دەستەکە، دواتر گوێبیستی کێشە و گرفتی فەرمانبەران بوون و نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پاڵپشتی داواکارییەکان بوو و تەئکیدی لەوە کردووە، کە ھەوڵی چارەسەرکردنیان بۆ دەکات.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG