Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

کردنەوەی شەقامی خێرای ١٢٠ مەتری ھەولێر گرنکترین پرۆژەی ستراتیژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار. 

به‌روار: 2017-02-05 23:48:23


کردنەوەی شەقامی خێرای ١٢٠ مەتری ھەولێر گرنکترین پرۆژەی ستراتیژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. ئەمرۆ یەکشەممە بەئامادەبوونی رێزدار نێچيرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکوومەت لەگەڵ چەندین بەرپرسی حیزبی و حکوومی ھەرێم شەقامی خێرای 120 مەتری هەولێر کراوەیە. ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر لە ساڵی 2005 لەلایەن "دار هەندەسە"ەوە دانراوە. یەکێکە لە زنجیرە شەقامێکی بازنەیی، کە لە شەقامەکانی 30 و 40 مەتری 60 مەتری و 100 مەتری و 120 مەتری و تاوەکو 150 مەتری دەگرێتەوە. هەموو ئەو شەقامە بازنەییانە تەواوی چەقەکەیان دەکەوێتە ناوەڕاستی قەڵای هەولێر، چەندین تیشکە شەقام دەیانبڕێت و بە یەکەوەیان دەبەستێتەوە. درێژایی گشتی ئەو شەقامە 38 کیلۆمەترە، بەسەر سێ قۆناخ دابەشکراوە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو شەقامە وەزارەتی شارەوانی گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیا کردووە. ئەو بەشەی دەکەوێتە نێوان شەقامی هەولێر- موسڵ و هەولێر-شەقڵاوە بەر گرووپی کۆمپانیاکانی هێمن کەوت. لە رێککەوتی 15-1-2013 کارەکانی پرۆژەکە دەستی پێکرد و ماوەی پرۆژەکە چوار ساڵ و دوو مانگ بوو، بەڵام پرۆژەکە سێ مانگ زووتر لەکاتی خۆی تەواو کرا. دیزاینی ئەو شەقامە بە ستانداردی ئەندازیاری جیهانی زۆر پێشکەوتوو ئەنجامدراوە. درێژایی ئەم شەقامە نزیکەی 16 کیلۆمەترە لەگەڵ 4 کیلۆمەتر لە بەستنەوەی شەقامەکە بە رێگای سەرەکی هەولێر - زاخۆ. کۆی درێژی رێگاکە دەکاتە 20 کیلۆمەتر، کە 11 ئۆڤەر پاس و 5 ئەندەر پاس لەخۆی دەگرێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی 100 کیلۆمەتر لە کاژێرێژدا هاتووچۆی لەسەر بکرێت بەبێ راوەستان و پچڕان، واتە لە ماوەی 12 خولەک دەتوانرێت شەقامەکە ببڕدرێت. پانی شەقامە سەرەکیەکە 15 مەترە بۆهەر سایدێک، هەر سایدێک سێ رێڕەوی تێدایە، واتە لە هەر سایدێک 3 ئۆتۆمبێل دەتوانن هاتووچۆ بکەن، لەگەڵ رێڕەوێک بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ حاڵەتی لەناکاو و فریاکەوتن، ئەوە جیا لە دوو شەقامی خزمەتگوزاری کە پانی هەر یەکەیان 12 مەترە و لە هەردوولای شەقامەکەوە هەن. لەسەر ئەم شەقامە لە کاژێرێکدا 10 هەزار ئۆتۆمبێل دەتوانن بەسەر شەقامەکەدا بڕۆن. هەروەها شەقامەکە هیچ گەڕانەوەی (Uturen)ی تێدا نییە، بەستنەوەی شەقامە خزمەتگوزارییەکان بە شەقامی سەرەکی تەنیا لە شوێنی ئینتەرکێنگەکاندا دەبێت. پرۆژەکە گشت بڕگەکانی دیکەی رێگای بۆ ئەنجامدراوە، وەکو سیستەمی ئاوەڕۆ، پەرژینی خۆپاراستن، هێڵکاری رێگا، هێماکانی هاتووچۆ و کربستۆن و هەموو پێدوایستییەکانی دیکەی شەقامە مۆدێرنەکانی جیهان. چینەکانی رێگاکەش بە جۆرێک دروستکراون، کە بەرگەی هاتووچۆی زۆر و گرانییەکی زۆری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیش بگرێت.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG