Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

نەورۆز مەولوود: سێ هەزار دینار بۆ هەڵگرتنەوەی زبڵی ماڵان دانراوە. 

به‌روار: 2017-01-18 17:44:27


نەورۆز مەولوود: سێ هەزار دینار بۆ هەڵگرتنەوەی زبڵی ماڵان دانراوە. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە هەولێر رایگەیاند "بڕی 3 هەزار دینار لەبەرامبەر خزمەتگوزاریی هەڵگرتنەوەی زبڵی ماڵان دەستنیشان کراوە. نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە هەولێر، رۆژی چوارشەممە 18-1-2017 رایگەیاند "قەیرانی دارایی پرۆژەی ریسایکلینگی هەولێری دواخستووە، بەڵام لەماوەیەکی نزیکدا ریسایکلینگی هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە". وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، جەختی کردەوە لەوەی "سەرۆک شارەوانی و شارۆچکەکان، گەڕەکە هەژار و دەوڵەمەندەکان دیاری دەکەن، بۆ دیاریکردنی بڕی پارەی وەرگیراو لەبەرامبەر هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاکی ماڵەکانی، بەجۆرێک پارەکە لە بڕی سێ هەزار دینار کەمتر نەبێت و، لە پێنج هەزار دیناریش زیاتر نەبێت". قەیرانی دارایی خزمەتگوزاریی پاککردنەوە کۆڵان و شەقامەکانی رانەگرت نەورۆز مەلوود دەڵێ "چونکە ئەمە پەیوەندی بە تەندروستیی هاوڵاتییانەوە هەیە" جەختیشی کردەوە لەوەی بەگشتی "140 ملیار دینار بە کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە دەدرێت بۆ پاککردنەوەی گەڕەکەکان".


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG