Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

خه‌ڵاتی جۆری به‌سه‌ر چوار میوانخانه‌ی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كرا. 

به‌روار: 2016-12-27 21:37:48


خه‌ڵاتی جۆری به‌سه‌ر چوار میوانخانه‌ی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كرا. ئه‌مرۆ به‌سه‌ر په‌رشتی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار نه‌ورۆز مه‌ولود و ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار مه‌وله‌وی جه‌بار و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رانی ده‌سته‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ولیر و ژماره‌یه‌ك له‌ میوانخانه‌ و كۆمپانیای گه‌شتیاری، له‌ رێوره‌سمێكی تایبه‌تدا له‌ شاری هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌م جار خه‌ڵاتی جۆری به‌سه‌ر چوار میوانخانه‌ی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كرا، رێوره‌سمه‌كه‌ و خه‌ڵاته‌كان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار ئاماده‌كرابوون. ئامانج له‌ پێدانی خه‌ڵاته‌كانیش پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ لایه‌نی چه‌ندیه‌تی و چۆنیه‌تیه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بواری هوتێلداری. میوانخانه‌ یه‌كه‌مه‌كان بریتی بوون له‌ ( رۆتانا، ملینۆم گراند، ریكسۆس، سویت حه‌یالی) . جێگای ئاماژه‌یه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ فۆرمێكی تایبه‌ت دابشكرایه‌ سه‌رمیوانخانه‌كان كه‌ زیاتر له‌ سه‌د داواكاری و پرسیاری له‌ خۆگرتبوو و ته‌نیا 4 میوانخانه‌ توانیان خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ده‌ست بێنن. دوای دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان وۆركشۆپی دیداری نێوان كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ و ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 70 كۆمپانیا به‌رێوه‌چوو، ئامانجی سه‌ره‌كی وۆركشۆپه‌كه‌ بریتی بوو هاندانی كۆمپانیاكان بۆ هێنانی گه‌شتیار له‌ خوارو ناوه‌راستی عیراق بۆ هه‌ریمی كوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی زستان. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانری په‌ره‌ به‌ گه‌شتیاری زستانه‌ بدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گفتوگۆی نێوان ئاماده‌بووان به‌رێوه‌چوو و میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و هێنانی گروپی گه‌شتیار دیاریكرا. وێنه‌: گۆڤان محسن


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG