Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستخۆشی له‌ وه‌زیر و ستاف و ته‌واوی کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتووگوزار کرد 

به‌روار: 2016-11-23 00:07:26


به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستخۆشی له‌ وه‌زیر و ستاف و ته‌واوی کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتووگوزار کرد دوای ئه‌وه‌ی خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رۆکایه‌تی ڕێزدار سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت، ڕاپۆرتی وه‌زاره‌ته‌که‌ی خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که‌ له‌ ئه‌نجامی ڕاگه‌یاندنی پڕۆسه‌ی چاکسازی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی خه‌رجییه‌کانی به‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو که‌م کردووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌وڵی به‌ هاوسه‌گکردنی داهات و خه‌رجیدان. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە دا كە بەپێی ئەو پلانەی دایانڕشتووە، توانیویانە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2015 تا 2016 بە بڕی سەد ملیارد دینار خەرجی وەزارەت و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت كەم بكەنەوە و لە هەوڵی بەردەوامیشدان بۆ هاوسەنگكردنی خەرجی و داهات بە شێوەیەك كە وەزارەتەكەیان بتوانێت لە داهاتوودا بەو داهاتەی دەستیان دەكەوێت، خەرجیی خۆیان دابین بكەن. دوای خستەڕووی چەند تێبینی و سەرنجێك لەسەر ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و گفتوگۆكردنی ناوەرۆكی ڕاپۆرتەكە، ئەنجوومەنی وەزیران دەستخۆشی لە وەزیر و ستافی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرد. لای خۆیەوە (نێچیرڤان بارزانی) دەستخۆشی لە وەزیر و ستافی وەزارەتی گەشت و گوزار كرد بۆ ئەم هەوڵانەیان لە كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات و ئاماژەی بەوە دا كە پێویستە هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەكان ئەویش بە ڕێگەی كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زیادكردنی داهاتەكان بەجۆرێك كە ببێتە هۆی دابینكردنی سەرچاوەی هەمەچەشنی داهات نەك تەنیا پشت بە داهاتی نەوت و گاز ببەسترێت و بتوانرێت داهاتیان بەشێوەیەك بێت كە جیا لە دابینكردنی خەرجی خۆیان، هاوكاریی حكوومەتیش بكەن و سێكتەرەكانی كشتوكاڵ، بازرگانی، پیشەسازی و گەشتوگوزار ببنە سەرچاوەی دابینكردنی داهاتی گشتی.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG