Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پێشوازی لە شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان کرد 

به‌روار: 2016-11-10 00:02:12


نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پێشوازی لە شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان کرد پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشەممە 9/11/2016، نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پێشوازی لە شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان کرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و جه‌مال حوسێن و خۆشناف جه‌میل و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و یوسف مه‌ولود قه‌ساب به‌رێوه‌به‌ری كارگێری، له‌ دانیشتینێكدا شاندی سه‌ندیكا داوای له‌ به‌رێز وه‌زیركرد، كه‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یاخود زه‌وی بۆ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دابین بكات، به‌و پێیه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان توێژێكی كاریگه‌رو دڵسۆزی كۆمه‌ڵگای كورده‌وارین و باری بژێویان ناله‌باره‌. له‌به‌رامبه‌ردا نەورۆز مەولود وه‌زیری شاره‌وانی و گەشت و گوزار به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه‌وا له‌ رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجامبدا و هاوكاری پێویست له‌م بواره‌دا پێشكه‌ش بە رۆژنامه‌نووسان بكات.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG