Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

ئەمرۆ چوارشەممە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار داوتی پەرلەمانی ئەوروپا بوون . 

به‌روار: 2016-10-27 00:19:01


ئەمرۆ چوارشەممە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار داوتی پەرلەمانی ئەوروپا بوون بەمەبەستی کۆکردنەوەی ھاوکاری لە رووی مرۆیی بۆ ئاوارەکان، کە دێنە ھەرێمی کوردستان.
ئەم شاندە چەندین چاڵاکی و دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن لەگەڵ لایەنە پەیوەندارکان بەتایبەتی لەگەڵ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا، کە تایبەتە بە کارووباری عێراق.
نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی حکوومەتی ھەرێم لە وتارێکدا لە پەرلەمانی ئەوروپا بە داتا و ژمارە باسی ھاتنی ئاوارەکان دەکات بە ھەرێمی کوردستان و دروستکردنی بارگرانی لەسەر حکوومەتی ھەرێم بەھۆی دابینکردنی پێداویستیەکان.
ھەر لە وتاریکدا نەورۆز مەولود تەئکیدی لەوە کردەوە، کە لە قۆناغی داھاتوو دەبێت یەکێتی ئەوروپا ھاوکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات بەتایبەتی لەم باروودۆخی ئێستا و دەستپێکردنی شەری رزگارکردنی موسڵ، کە چاوەروان دەکرێت رێژێکی زۆری پەنابەران روو لە ھەرێمی کوردستان بکەن.
لە کۆتایدا نەورۆز مولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سوپاسی دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا کرد، کە رۆلێکی باڵای ھەبوو لە بەرێوەچوونی ئەم کارە و ئاسانکاری زۆری ئەنجامدا.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG