Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

كورته يه ك له سەر بەرێوەبه رايەتى پەرەپێدانى تواناى مرۆيى لە وەزارەتى شاره وانى و گەشتوگوزار. 

به‌روار: 2016-09-22 01:57:46


كورته يه ك له سەر بەرێوەبه رايەتى پەرەپێدانى تواناى مرۆيى لە وەزارەتى شاره وانى و گەشتوگوزار. بەرێوەبەرايەتى په رەپێدانى تواناى مرۆيى لە ساڵَى (2006) لە وەزارەتى شارەوانى و گه شتوگوزار دامەزرا . بە هەماهەنگى هەريەك لە رێكخروانى (RTI) , (MSI) ئەمريكى بە سەدان خولى راهێَنان بۆ كارمەندانى وەزارەتمان ئەنجامدرا كە ژمارەى سوودمەندانى وەزارەتمان هەزاران فەرمانبەر لە ئاستەجياجياكانى وەزارەت , وە توانيمان (67) راهێَنەر بۆ وەزارەتمان ئامادەبكەين كە رۆلى گێرانى خوليان گرتە ئەستۆ لە رێَكخراوى ناوبراو وە هەندێك لە راهێَنەرامان توانى زياتر لە (10) خول ئەنجامدات تاوەكو كۆتايى (2009), دواتر رێكخراوى (ETTC) ئەوروپى هاتە مەيدانى كاركردن توانيمان بە هەماهەنگى وەزارەتى پلاندانان سوود لەم رێكخراوەش وەرگرين . چەند ۆرك شۆپێك و چەند توێَژينەوەيك لەسەر مۆلەتى خانوبەرە ئەنجامدرا, دووجاريش هەلساين بە راپرسى ئەداى وەزارەت كە لە رێگاى فۆرمى تايبەت ئەنجامدرا بەشێَوەى راپۆرت پێشكەشى وەزارەت كرا . هەر لە بوارى پەرەپێَدانى فەرمانگاكان بەمەبەستى كەمكردنى رۆتين توانيمان بۆ يەكەم جار لە سالى (2008) بەرنامەيەك دابنێَن بۆ پرسگەى وەزارەت كە لەرێَگاى ئەنترنێَته وه هاوولاتى بتوانيَت به دواداچونى نوسراوەكانى خۆى بكات لە وەزارەتمان كە بەردەوامە. بۆ ئەوەى بتوانين دوارۆژێك بۆ بەرێَوەبەرايەتى تواناى مرۆيى دەستەبەر بكەين بيرمان لە دانانى سەنتەرى راهێَنان كرد دەرگاشمان كردەوە بۆ خزمەتكردنى سەرجەم دام و دەزگاكانى وەزارەتمان و فەرمانبەرانى لە رێگاى ئەنجامدانى كۆبونەوە لەگەل بەرپرسانى تواناى مرۆيى فەرمانگاكان وەپێَدانيان بە تەواوى دەسەلات بە سود وەرگرتن لە سەنتەرەكەمان , رۆلى بەرێَوەبەرايەتيمان لە بەرنامەى تواناسازى و خوێندنى ماستەر و دكتۆرا ديارە ئەويش بە ووردبينى لە دەستنيشانكردنى فەرمانبەران بە پێَى تايبەتمەندى لەگەل بەدواداچونە كانى بەردەوامى لە خوێَندن و لەدواى تەواو كردنى خوێَندنى فەرمانبەر . كە ئێَستا نيازمان وايە بۆردێك دروستبكەين بۆ هەلگرانى بروانامە بالاَكان بەمەبەستى ئەنجامدانى توێَژينەوە بۆ كيشةكانى وەزارەت .وە هەروەها سوود لە تواناى هەنديكيان وەرگرين لە ئەنجامدانى خول و ۆرك شۆپ و سيمينار .بوارى كارەكانمان لەمانەى خوارەوە چر دەبێَتەوە . - راهێنانى فه‌رمانبه‌ران و به‌رز كردنى ئاستى هۆشمه‌ندى به‌مه‌به‌ستى به‌رز كردنى توانایان بۆ خزمه‌ت كردنى هاوولاتیان - هه‌لسه‌نگاندنى ئاستى كار كردنى فه‌رمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانیان له‌گه‌ل ده‌ست نیشان كردنى هه‌رجۆره‌ گرفتێك كه‌ ده‌بیته‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م راپه‌راندنى كاره‌كانیان - هه‌ماهه‌نگى له‌ پێشكه‌ش كردنى راوێژكارى بۆ فه‌رمانگاكان و فه‌رمانبه‌ران له‌ رێگاى كارمه‌ندانى ناو وه‌زاره‌ت یاخود ده‌ره‌وى وه‌زاره‌ت - دياريكردنى بوارى خويندنەكانى فەرمانبەران بە هەماهەنگى لەگەل فەرمانگەكان وە بەدواداچونى قوتابيان لە قۆناغەكانى خوێَندن - رێكخستنى كۆنگره‌و كۆرو كوبونه‌وه‌ وسمینار و ۆرك شۆب تایبه‌ت به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستەكان بەمەبەستى پێش كه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى باشتر - بەدواداچونى بنكه‌ى زانیارى سه‌باره‌ت به‌ سامانى مرۆیى له‌گه‌ل ده‌ست نیشان كردنى هێزى كار. - هاندانى ئافره‌ت بۆ بریاردان له‌ چاره‌سه‌ر كردنى كێشیه‌كانیان و به‌شدار كردنیان له‌ پرۆسه‌ى حوكمرانى دیموكراسى . ئەندازيار شيرزادواحدعزيز ب . ت . مرۆيى E-mail hr_mom_krg@yahoo.com Mob (07510114153) sdssa7@gmail.com Mob (07509890108)


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG