Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

لە پرێس كۆنفراسكدا وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار ئامارەی گشتی هاتنی گەشتیارانی بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد. 

به‌روار: 2016-09-19 16:04:30


ئەمرۆ دووشەممە لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، لە پرێس كۆنفراسكدا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار ئامارەی گشتی هاتنی گەشتیارانی بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد. لەم پرێس كۆنفراسەدا نەورۆز مەولود گوتی: لە رۆژی 6-9-2016 تا 15-9-2016 واتا لە ماوەی دە رۆژدا زیاتر لە 211 هەزار گەشتیار لە رێگەی بازگەكان و هەردوو فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی نێودەوڵەتی و خاڵە سنوورییەكانی ئێران و توركیا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، لەم ژمارەیە رێژەی (80%) لە ناوەند و خواروی عێراق لە رێگەی بازگەكان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، ئەگەر لەگەڵ جەژنی رەمەزان بەراورد بكەین، كە 122 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردبووە، ئەوە بە رێژەی (72%)ژمارەی گەشتیاران زیادی كردووە. لە درێژەی قسەكانیدا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار گوتی: ئەگەر هەر گەشتیارییەك (300$) سێ سەد دۆلاری خەرجكردبێت، ئەوە لە ماوەی 10 رۆژدا بری زیاتر لە (63)ملیۆن دۆلار هاتووتە بازاری هەرێمی كوردستان بەتایبەتی (هۆتێل، مۆتێل، مۆڵ، چەند شوێنێكی تریش). هەروەها وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار گوتی: لە ئێستادا هەوڵ دەدرێت لەگەڵ كۆمپانیەكانی ئیماراتی و كوێتی گرێبەست مۆربكرێت بەمەبەستی هاتنی گەشتیاران لەم دوو وڵاتە بۆ هەرێمی كوردستان، و لە جەژنی قوربانی پیرۆز لە وڵاتی ئوردن چەندین گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، بۆیە لە داهاتوو كاری ئێمە ئەوەیە، كە پیشەسازی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان بۆ چوار وەرزە بەردەوام بێت و ببێتە داهاتێكی سەرەكی بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG