Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك گه‌شتیارانی كوێت روو له‌ كوردستان ده‌كه‌ن. 

به‌روار: 2016-09-01 22:03:31


له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك گه‌شتیارانی كوێت روو له‌ كوردستان ده‌كه‌ن. به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتتیاری هه‌رێمی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ی بازاڕ و پالپشتی بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی ناوچه‌كه‌ی تێكه‌وتووه‌ ئه‌مرۆ ١/٩/٢٠١٦ لە دەستەی گشتی گەشتوگوزار گرێبەستی نێوان كۆمپانیای فلای میران و كۆمپانیای( IKAROS - ئیكارۆس تۆر بۆ گه‌شتیاری) كويتيی بە چاودێری دەستەی گشتی گەشتوگوزار بۆ هێنانی گەشتیار واژۆ كرا. به‌ پێی گرێبه‌سته‌كه‌ كۆمپانیای كوێتی له‌ ئیستاوه‌ هه‌ڵمه‌تی به‌بازاڕكردن بۆ گه‌شتوگوزار ده‌ست پێده‌كات و كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان به‌ هاوڵاتیانی كوێت ده‌ناسێنیت، بۆ فراوان بوونی گه‌شته‌كان و زیاتر ناساندنی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی 10 یه‌كه‌م گروپی كۆمپانیای گه‌شتیاری ده‌هێنرێته‌ هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها هێلی چارته‌ری گه‌شتیاری له‌ نێوان كوێت و هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بێت. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له‌ وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ په‌ره‌پیدانی كه‌رتی گه‌شتیاری و ریكخستنی گرێبه‌ست له‌ نیوان كومپانیاكانی وڵاتانی بیانی و كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ وه‌ك له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ندان ریكه‌وتن و گرێبه‌ست بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كراوه‌ و ئه‌نجامی زۆر باشی هه‌بووه‌ و بۆته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌ هه‌رێمی كوردستان. له‌ هه‌مان كات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار پالپشتی خۆی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت دوپات كردووه‌ و ده‌ست خۆشی له‌ كۆمپانیای فلای میران كرد بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌. كۆمپانیای گه‌شتیاری كوێتی سه‌رسامی خۆی بۆ سروشتی جوانی كوردستان و ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ پیشاندا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ سالانی حه‌فتا و هه‌شتاكان كوردستان یه‌كیك بوو له‌و شوێنانه‌ی گه‌شتیارانی كوێت روویان تێده‌كرد، بۆیه‌ كه‌سه‌ به‌ ساڵاچووه‌كان زۆربه‌یان شاره‌زایی كوردستانن به‌ڵام ئێمه‌ش گه‌نج و جیلی نوێ ئاشنا ده‌كه‌ین و گه‌شتیانی بۆ كوردستان بۆ رێكده‌خه‌ین. وێنەگر: ئامانج محمود و روبرت


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG