Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

روونكردنەوە لەبارەی قورغكاری هێنانی گروپی گەشتیاری. 

به‌روار: 2016-08-29 01:11:01


روونكردنەوە لەبارەی قورغكاری هێنانی گروپی گەشتیاری. لەكاتی بەستنی كۆربەندی كۆمپانیاكانی گەشتیاری لە شاری هەولێر لە 21-8 بەمەبەستی زیادكردنی ژمارەی گەشتیاران و گوێگرتن لە كێشەی كۆمپانیاكان، چەند كۆمپانیایەكی ناوەندو خوارووی عێراق كێشەی قورغكاری كاركردنیان خستەروو كەلەلایەن ( كەسانێك ) چەند جارێك رویداوە، كە گوایە هوتێلەكان بەبێ ئەو ناتوانن گروپی گەشتیاری لەكۆمپانیاكان وەربگرن. دوای وەرگرتنی سكاڵاكە بەلێن درا بە دواداچوون بكرێت و رێگری لە هەر هەولێك و هەركەسێك بكرێ كە كێشە بۆ هاتنی گەشتیاران و بۆ كۆمپانیاكانی گەشتیاری دروست دەكات. دوای بە دواداچوون و چاوپێكەوتنی وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار و سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بە ( ئەوكەسانە )، دەركەوت ئەوان بە شێوەیەكی ئاسایی رێكەوتنیان لەگەڵ چەندین میوانخانە كردووە بۆ ئەوەی گەشتیاریان بۆ بێنن، لە ماوەی رابردوو ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری بۆ هەرێمی كوردستانی هێناوە و بەلێن وایە لە داهاتووش بەردەوام بن لە هێنانی گروپی گەشتیاری، بەڵام ئەم كارە نەبۆتە رێگر لەبەر دەم هیچ كۆمپانیایەك كەكێبركێ بكات و گەشتیار بۆ هەرێم بێنێت، بەڵكو هەندێك كێشەی لابەلا تێكەڵ بەهێنانی گەشتیار كراون. بۆیە هەموولایەك دڵنیا دەكەینەوە كەسەرجەم كۆمپانیاكانی گەشتیاری مافی هێنانی گەشتیار و بەستنی گرێبەستی یاسایان هەیە لەگەڵ میوانخانە و شوێنە گەشتیاریەكان، لەهەر كارێكی لادەر و نایاسایش بۆ هێنانی گروپی گەشتیاری دەتوانن ئاگادارمان بكەنەوە، لێژنەیەك لە بەرێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری هەولێر دانراوە بۆ بەدواداچوون لەسەر سكاڵاكە و لە كۆتایدا ئێمە پالپشتی هەر كۆمپانیایەك دەكەین كە گەشتیاری بێنێت بۆ هەرێمی كوردستان. لەگەڵ رێزدا ...


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG