Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

لەسەر راسپاردەی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار... گەرەكی سەربەستی (32ی پارك) قەیرتاو كرا. 

به‌روار: 2016-08-28 13:24:13


لەسەر راسپاردەی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار... گەرەكی سەربەستی (32ی پارك) قەیرتاو كرا. رۆژی یەكشەممە 28/8 نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بەیاوەری نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و تاهێر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگای هەولێر، پرۆژی قەیرتاوكردنی گەرەكی سەربەستی (32ی پارك) بەسەركردووە، كە ئەم پرۆژەیە لەسەر راسپاردەی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار جێبەجێكرا و بری پارەی پێویستی بۆ دابینكرا. لە لێدوانێكیدا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار گوتی: بەسوود وەرگرتن لە رێژەی (20%) داهاتی وەزارەتەكەمان بریاردرا بە قەیرتاوكردنی گەرەكی راستی (32ی پارك)، كە ماوەیەك زۆرە ئەم خەڵكی ئەم گەرەكە لە خراپی شەقامەكان دەناڵێن بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، خۆشبەختانە توانیمان ئەم پرۆژەیە جێبەجێ بكەین. لە درێژەی قسەكانیدا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار گوتی: ئەم پرۆژەیە (25) هەزار مەتر مربع بە كۆژمەی (240)ملیۆن دینار بە ماوەی سێ رۆژ جێبەجێ دەكرێت. جێگەی باسە دوای پەسندكردنی گەراندنەوەی رێژەی (20%) داهاتی وەزارتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆ خودی وەزارتەكە، چەندین پرۆژەی گرنگ تەواوكرا و چەندین گەرەك قەیرتاو كرا.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG