Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

به‌ زیاتر له‌ 135 ملیۆن دۆلار كێشه‌ى ئاوى هه‌ندىَ له‌گه‌رِه‌كه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك چاره‌سه‌ر ده‌كرێن 

به‌روار: 2013-01-20 13:58:53


بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌م ئاوى به‌شێك له‌ گه‌رِه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر و دهۆك و فراوانكردنى پرۆژه‌ى سێیه‌مى ئاوى ئیفراز له‌ هه‌ولێر , وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار گرێبه‌ستێكى به‌ زیاتر له‌ 135 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ گروپى كۆمپانیاكانى STFA- FERNAS-KALYON ى توركیا له‌سه‌ر قه‌رزى ژاپۆنى ئیمزا كرد, به‌مه‌ش خه‌رجى پرۆژه‌كانى ئاو له‌ هه‌رێمى كوردستاندا له‌ ماوه‌یه‌كى كورتتدا گه‌یشته‌ 500 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مرِۆ له‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاو و ئاوه‌رِۆ , ئه‌ندازیار دڵشاد شه‌هاب وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار به‌ ئاماده‌بوونى نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر و ئه‌ندازیار سه‌هه‌ند سیروان به‌رِێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌رِۆ و نوێنه‌رانى هه‌ریه‌ك له‌ كونسوڵخانه‌ى توركیا و رِێكخراوى جایكاى ژاپۆنى و كۆمپانیاى خه‌تیب و عه‌له‌مى لوبنانى , گرێبه‌ستى فراوانكردنى پرۆژه‌ى سێیه‌مى ئاوى ئیفرازى هه‌ولێر له‌ 6000 مه‌تر سێجاوه‌ بۆ 10000 مه‌تر سێجا, له‌گه‌ڵ گۆرِینى تۆرِى ئاوى به‌شێك له‌گه‌رِه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر كه‌ ناو سه‌نته‌رى شارو گه‌رِه‌كه‌كانى گولاَن و هه‌ڤالاَن و پێنجى حه‌سارۆك و باداوه‌ ده‌گرێته‌وه‌ , له‌گه‌ڵ گۆرِینى تۆرِه‌كانى ئاوى شارى دهۆك , له‌گه‌ڵ گروپى كۆمپانیاكانى STFA- FERNAS-KALYON به‌ زیاتر له‌ 135 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر قه‌رزى ژاپۆنى ئیمزا كرد كه‌ كۆمپانیاى خه‌تیب و عه‌له‌مى سه‌رپه‌رشتى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان ده‌كات.
له‌ كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌نووسیشدا دواى ئیمزاكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ , وه‌زیرى شاره‌وان و گه‌شتوگوزار گوتى: موژده‌ى ئه‌وه‌ ده‌ده‌م كه‌ هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌شێكى گرنگى گرفته‌كانى ئێستاى ئاوى هه‌ولێر ده‌نێین و پلانى ستراتیژى بۆ ئه‌وه‌ داده‌نێن و چاره‌سه‌رى یه‌كجاره‌كى ئه‌و گرفته‌ ده‌كه‌ین , به‌چه‌ند ئاراسته‌یه‌كیش كار بۆ پرۆژه‌ى چواره‌مى ئیفرازیش ده‌كه‌ین.
دڵشاد شه‌هاب ئاشكراى كرد كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ستراتیژیه‌تێكى بۆ ئاو هه‌یه‌ و له‌ كابینه‌ى حه‌وته‌میش بایى زیاتر له‌ 500 ملیۆن دۆلار گرێبه‌ست بۆ پرۆژه‌كانى ئاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ئیمزا كراوه‌.
دواتر نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر گوتى: به‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژانه‌ , كێشه‌ى ئاوى ئه‌و گه‌رِه‌كانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن كه‌ له‌ هاویندا هه‌بوون , له‌ به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنى هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى ئاویش كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاوى سه‌ر زه‌وى بێت , چه‌ند بیرێك داده‌خرێن بۆ ئه‌وه‌ى ئیتر ئاوى ژێر زه‌وى گڵ بدرێته‌وه‌ بۆ ئایینده‌.
نوێنه‌رى كۆمپانیاكانى STFA- FERNAS-KALYON یش پێى وابوو بارانى ئه‌مرِۆ , موژده‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژانه‌ بوون , به‌لێنیشیدا كه‌ پرۆژه‌كان نه‌ك هه‌ر له‌كاتى خۆیدا ته‌واو بكه‌ن , به‌ڵكو به‌ باشترین شێواز و كوالێتى جێبه‌جێى بكه‌ن.
ئه‌ندازیار سه‌هه‌ند سیروان-به‌رِێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌رِۆش به‌ بۆنه‌ى ئیمزاكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ سوپاسى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى و حكومه‌تى عێراقى فیدرالى كرد به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و قه‌رزه‌ له‌ ژاپۆن له‌ پێناو جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه‌ , گوتیشى: ئه‌و پرۆژانه‌ به‌ ستانداردى جیهانى جێبه‌جىَ ده‌كرێن.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG