Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

به‌منزیكانه‌ له‌ هه‌ولێر تیروپشك بۆ زه‌وى زیندانیانى سیاسى ده‌كرێت وله‌شاره‌كانى دیكه‌ش له‌داهاتودا زه‌ویان پێده‌درێ 

به‌روار: 2014-09-11 11:30:12


به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار و به‌ئاماده‌بونى خه‌سرۆ كه‌مال وه‌زیرى بریكارى وه‌زیرى شاره‌وانى و مه‌وله‌وى جه‌بار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزارو ژماره‌یێك له‌ راوێژكاران و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به‌دواهه‌نگاوه‌كانى پێدانى زه‌وى به‌زیندانیانى سیاسى و كه‌س و كارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئه‌و زه‌ویانه‌ى ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیان هه‌یه‌ هاوكات له‌سه‌ر پرسى دیارده‌ى زێده‌رِۆیى له‌سنورى شاره‌وانیه‌كان كرا . له‌ده‌ستپێكى كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار ئه‌وه‌ى راگه‌یاند هۆكارى پێنه‌دان و دابه‌ش نه‌كردنى ئه‌و زه‌ویانه‌ به‌هاولاَتیان بۆچ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا دابه‌شنه‌كراون , هۆكاره‌كان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ خرانه‌روو جه‌وهه‌رترین خاڵیش نه‌بونى زه‌ویه‌ ,له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ دوپاتكرایه‌وه‌ كه‌ به‌منزیكانه‌ له‌هه‌ولێر تیروپشك بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ ده‌كرێت كه‌ بۆ زیندانیانى سیاسى ته‌رخانكراون . سه‌باره‌ت به‌ نه‌هێشتنى زیاده‌رۆیى له‌سه‌ر موڵكى گشتى بریاردرا لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچونى به‌رده‌وام بكه‌ن بۆ رێگرى كردن له‌ زێده‌رۆیى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و یه‌كه‌ ئیداریه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ رێساو یاساكان . له‌كۆتایى كۆبونه‌وه‌كه‌شدا باس له‌باشتركردنى ره‌وشى ئاواره‌كان كرا بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت له‌پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رده‌وامى هه‌بێت ,هه‌رچه‌نده‌ به‌رده‌وام كه‌ڵك له‌توانا مرۆییه‌كان وه‌رگیراوه‌ و له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانیه‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى بۆ ئاواره‌كان كه‌ڵكى لێوه‌رگیراوه‌ , ئه‌وه‌ش دوپاتكرایه‌وه‌ به‌رده‌وامبن له‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆپێداگیرى كردن له‌سه‌ر خزمه‌تكردنى په‌نابه‌ران له‌كوردستاندا


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG