Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر له‌ پێداویستی ئاواره‌كانی مه‌سیحی و كوردانی ئێزیدی ده‌پرسنه‌وه‌ 

به‌روار: 2014-08-17 08:55:33


شه‌ممه‌ 16/8/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی قه‌زای شه‌قڵاوه‌یان كرد و له‌ دۆخ و پێداویستی ئاواره‌ مه‌سیحی و كوردانی ئێزیدی كه‌ به‌ هۆی هه‌رِه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌كدارانی داعش ئاواره‌ی ناوچه‌كه‌ بوونه‌ پرسیه‌وه‌. له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌رِێوه‌به‌رانی گشتی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و به‌رِێوه‌به‌ری شاره‌وانیه‌كانی هه‌ولێر یاوه‌ری شانده‌كه‌ بوون، سه‌ره‌تا له‌ قائیمقامیه‌تی شه‌قڵاوه‌ له‌گه‌ڵ رزگار حه‌سه‌ن قائیمقام و به‌رِێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی قه‌زاكه‌ تاوتوێی دۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیانی ئاواره‌ مه‌سیحیه‌كانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق كه‌ به‌ هۆی هه‌رِه‌شه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی خۆیان ئاواره‌ بوونه‌، هه‌روه‌ها كوردانی ئێزیدی كه‌ به‌هۆی هه‌رِه‌شه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش ناوچه‌كانیان به‌جێهێشتووه‌و له‌سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه‌ نیشته‌جێ بوونه‌ كرا. دواتر ئاواره‌ مه‌سیحیه‌كان و كوردانی ئێزیدی كه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی قه‌زاكه‌ نیشته‌جێ كراون له‌لایه‌ن شانده‌كه‌ به‌سه‌ر كرانه‌وه‌. پاشان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌روو كه‌ بریتی بووه‌ له‌ ئاگه‌دار بوون له‌ دۆخی ژیانی ئاواره‌ مه‌سیحیه‌كان و كوردانی ئێزیدی و دابین كردنی پێداویستی ژیانیان. هه‌روه‌ها وتی، له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ كۆمه‌ك كردن و دابینكردنی پێداویستی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و ئاوارانه‌و كوردانی ئێزیدی پێكده‌هێندرێ، وه‌زاره‌تی شاره‌وانیش به‌ پێی پێویست ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ دابین ده‌كات و زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌كانیش به‌ زوویی هه‌ڵده‌گرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشی. هه‌روه‌ها وتی: هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌ هاتنی وه‌رزی زستان شوێنێكی گونجاو بۆ ئاواره‌كان دابین بكرێ و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان بۆ دابین ده‌كرێ وه‌ك ئاو و كاره‌با و تانكه‌ری ئاو و پێداویستیه‌كانی تر. لای خۆیه‌وه‌ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێریش رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه‌ بتوانین خزمه‌تگوزاری پێویست و خۆراك بۆ ئاواره‌كان دابین بكه‌ین تا ئه‌وكاته‌ی دۆخه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ مه‌به‌ستمانه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكرێ. راشیگه‌یاند: سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ ئێسته‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌ ناوده‌وڵه‌تیه‌كان و وڵاتانی دنیا هاتۆنه‌ته‌ سه‌ر هێڵ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن تا پێداویستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ دابین بكه‌ین.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG