Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوار: هه‌موو پێداویستیه‌ك بۆ كوردانی ئێزیدی دابین ده‌كه‌ین 

به‌روار: 2014-08-13 09:11:38


سێشه‌ممه‌ 12/8/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی پارێزگای دهۆك ده‌كات و برِیار ده‌دات هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك بۆ كوردانی ئێزیدی كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتووه‌ ده‌دات. له‌ سه‌ره‌تادا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ دیوانی پارێزگای دهۆك له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رِێوه‌به‌رانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كۆبۆوه‌و تێیدا تاوتوێی دۆخی كوردانی ئێزیدی كرا كه‌ به‌ هۆی هه‌رِه‌شه‌كانی چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كانیان به‌ جێهێشتووه‌و روویان له‌ سنووری پارێزگای دهۆك كردووه‌. پارێزگاری دهۆك سوپاسی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت كرد بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویست بۆ كوردانی ئێزیدی و دابینكردنی ئامێرو ئۆتۆمبێله‌كانی شاره‌وانی بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زبڵ و خاك و پاشماوه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ كوردانی ئێزیدی لێی نیشته‌جێ كراون. له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئامانجی سه‌ردانه‌ی بۆ پارێزگای دهۆك خسته‌روو كه‌ مه‌به‌ست لێی پێشكه‌شكردن و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ده‌زگه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی وه‌زاره‌تی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویست بۆ كوردانی ئێزیدی و دابینكردنی تانكه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێل و ئامێری پێویست بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی ئه‌و شوێن و كه‌مپانه‌ی كه‌ كوردانی ئێزیدی لێی نیشته‌جێ كراون بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له‌ هه‌ر جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ك. پاشان وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوار به‌ یاوه‌ری پارێزگاری دهۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رِێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان كه‌مپی نیشته‌جێ كردنی كوردانی ئێزیدی له‌ قوتابخانه‌ی داسن و پاشان له‌ كه‌مپی خانكێ و سمێل له‌ كه‌موكورِی كوردانی ئێزیدی كۆڵیه‌وه‌و به‌ڵێنیدا هه‌موو هه‌وڵێكیان به‌و ئاراسته‌یه‌ ئاوی پێویستی خواردنه‌وه‌ بۆیان دابین ده‌كرێ. هاوكات وه‌زیری شاره‌وانی به‌لێنیشی دا خێمه‌ و چه‌ند پێویستیه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ كوردانی ئێزیدی له‌ كه‌مپ و ئه‌و شوێنانه‌ی لێی نیشته‌جێن دابین بكرێ. وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌رِێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی راسپارد تا داوا له‌ كۆمپانیاكانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شه‌فتی زیاتر كار بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك بكه‌ن. پاشان خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ دوو سه‌رداندا هه‌ر یه‌ك له‌ قه‌زاكانی زاخۆو پاشان شێخانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌وێدا له‌گه‌ڵ قائیمقامی ئه‌و قه‌زایانه‌ له‌پێداویستی ئه‌و هاونیشتمانانی ئێزیدی كۆڵیه‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتووه‌و له‌وێشدا به‌لێنی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی دا كه‌ په‌یوه‌ندارن به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وه‌ك دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و دابینكردنی چه‌ند پێویستیه‌كی تر. به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG