Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پارێزگای سلێمانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ 

به‌روار: 2014-07-21 08:42:46


رۆژی 17/7/2014 نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى پارێزگاى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگارى سلێمانى و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌ پارێزگاى سلێمانى كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانى داهاتووى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى رووبه‌رووى فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌ته‌ له‌ سلێمانى بووته‌وه‌ گفتوگۆى وردى له‌باره‌وه‌ كرا. ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخانكرا، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر كێشه‌كانى دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ قه‌زا و ناحیه‌كان و گونده‌كان. له‌مروه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌ وردى تاوتوێى گرفته‌كانى پرۆژه‌ى ئاوى چه‌مچه‌ماڵى كرد و ته‌ئكید كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى به‌ په‌له‌ى ئه‌و پرۆژه‌ كه‌ له‌ كۆتاى ساڵى رابردووه‌و كارى بۆ كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا پرۆژه‌كه‌ جىَ به‌جىَ نه‌كراوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئاوى پێویست ناگات به‌ شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌رى. هه‌روه‌ها پارێزگارى سلێمانى داواى كرد بۆ پرۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى خه‌له‌كان له‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانیدا ژوورێكى عه‌مه‌لیات دروست بكرێت. هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیار كرا له‌ چوارچێوه‌ى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانیدا بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت دابنرێت بۆ پرۆژه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه‌ له‌ گونده‌كاندا. له‌باره‌ى پرۆژه‌ى چاره‌سه‌رى ئاورى قورسى سلێمانیش، پارێزگارى سلێمانى داواى له‌ وه‌زیرى شاره‌وانى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زایراندا كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بكات و ته‌ئكیدى له‌ گرنگى پرۆژه‌كه‌ كرده‌وه‌ بۆ شارى سلێمانى. له‌ به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى كێشه‌كانى زیاده‌رِه‌وى له‌سه‌ر موڵكى شاره‌وانى و نه‌بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌ شوێنه‌وار رایگه‌یاند: ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌ شوێنه‌وار و هه‌روه‌ها له‌ هه‌وڵدان له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ یاساى رێگرى له‌ زیاده‌رِه‌وى به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆتایهێنان به‌ كێشه‌ى زیاده‌رِه‌وى و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد ره‌شنوسى یاساكه‌ ئاماده‌ییه‌و سزاى توندى تێدایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاده‌رِه‌وى له‌سه‌ر موڵكى شاره‌وانى ده‌كه‌ن. له‌ كۆبوونه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ برِیارێكى نوێى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرا كه‌ ده‌سه‌ڵات دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تى دارایى بۆ خه‌رجكردنى پاره‌ى زیاتر بۆ جێبه‌جىَ كردنى خزمه‌تگوزارییه‌ پێویستیه‌كانى شاره‌وانى. وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند له‌ پلانیدا گۆرِانكارى له‌ هه‌یكه‌لى وه‌زاره‌كه‌یدا بكات و له‌و رووه‌شه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌كى ئاوو ئاوه‌رِۆ كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت ده‌بێت داده‌مه‌زرێنێت و له‌ هه‌موو پارێزگاكاندا هه‌ندێك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌كات به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى. هه‌روه‌ك وه‌زیرى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌ هه‌ندێك له‌ پلانه‌كانى داهاتووى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كرد له‌وانه‌: چالاككردنى بونیادنانى پاركى مۆدێرنى ئۆتۆمبێل له‌ شاره‌كاندا و گرنگیدان به‌ دروستكردنى Downtown (ناوه‌ندى شار) بۆ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ریسایكلینى خۆڵ و خاشاك.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG