Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

هه‌رێمی كوردستان و رۆمانیا په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ن 

به‌روار: 2014-07-17 09:12:31


چوار شه‌ممه‌ 16/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ ئانا مێهێلكا كونسوڵی رۆمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد. له‌ دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و حكومه‌تی رۆمانیا باسیان لێوه‌كرا و دووپاتیش له‌ گرنگی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ كرا. كونسوڵی رۆمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و پرۆسه‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بوونیان هه‌یه‌ جێی تێرِامانی وڵاتی رۆمانیایه‌، بۆیه‌ رۆمانیا خوازیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر له‌ جاران به‌شداری له‌و پرۆسه‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ تایبه‌تیش ئه‌و كارو پرۆژه‌ و بوارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندارن به‌ كاره‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی. له‌ به‌رامبه‌ردا خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌، له‌ ئێسته‌دا هه‌رێمی كوردستان له‌ قۆناغێكی گرنگی پێشكه‌وتن دایه‌، پێشكه‌وتنه‌كانیش سه‌رجه‌م بواره‌كانی گردۆته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ ئه‌زمونی كاری كۆمپانیاكانی وڵاتی رۆمانیا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانای ئێمه‌ دا هه‌بێ كار ئاسانی ده‌خه‌ینه‌روو بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی وڵاتی رۆمانیا روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و به‌شداری له‌و پرۆسه‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌یه‌ بكه‌ن. به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG