Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندا هه‌بێ له‌ پێناو باشتركردنی ژیانی كه‌س و كاری شه‌هیدان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین 

به‌روار: 2014-07-17 09:10:19


چوارشه‌ممه‌ 16/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌لوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ مه‌حمود ساڵح حه‌مه‌ كه‌ریم وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندێكی یاوه‌ری كرد. له‌ دیدارێكدا هه‌ر دوولا دووپاتیان له‌ گرنگی بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌ت كرد له‌ پێناو پتر خزمه‌تكردنی كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی بزافی رزگاریخوازی كورددا. وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاندی یاوه‌ری باسیان له‌ كۆمه‌ڵێك پرس كرد كه‌ په‌یوه‌سدارن به‌ كاروباری نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌ت به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری دابینكردنی زه‌وی پێویست بۆ كه‌س و كاری سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان بۆ وارسی شه‌هیدان كه‌ فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ فه‌رمانی پێدانی زه‌ویان هه‌یه‌ به‌ڵام هێشتا به‌هۆی نه‌بوونی زه‌وی ئیفرازكراو له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ زه‌وی پێویستیان بۆ دابین بكرێ. له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مرِۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ ده‌ستی هێناوه‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه‌، بۆیه‌ هه‌رچی له‌ توانای ئێمه‌ دا هه‌بێ بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی كه‌س وكاری سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان درێخی ناكه‌ین، هاوكات به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیدا لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان رابسپێردرێ تا هه‌نگاوی كرده‌نیی و به‌ په‌له‌ بنرێ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی پێویست ئیفراز بكرێ تا به‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان دابه‌ش بكرێ كه‌ فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان هه‌یه‌. هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا برِیار درا لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ زوو به‌ زوویی رایی كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندارن له‌ نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كاروباری شه‌هیدان پێكبهێندرێ، تا له‌و رێیه‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زوودا هه‌ر كار و پرۆژه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی كه‌س و كاری شه‌هیدان هه‌بێ بێته‌ جێبه‌جێ كردن. به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG