Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وڵاتی ئیتاڵیا خوازیاره‌ به‌شدارییه‌كی زیاتری له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت 

به‌روار: 2014-07-07 13:05:48


ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌ 7/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ كارمێلۆ فیكارا كونسوڵی گشتی ئیتالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد. له‌ دیدارێكدا باس له‌ چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا كرا له‌ بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی كوردستان، به‌ تایبه‌تیش په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كونسوڵگه‌ریی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی كوردستان. كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ حكومه‌تی ئیتاڵیا ئامانجێتی به‌شدارییه‌كی زیاتر له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری پرۆژه‌كانی ئاو و زبڵ و خاشاك و ریساكلین ئه‌زمونێكی به‌رچاو و زۆریان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، برِیار وایه‌ له‌ مانگی ته‌شرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر وڵاتی ئیتاڵیا به‌ به‌شداری 100 كۆمپانیا پێشانگایه‌كی ناوده‌وڵه‌تی بكاته‌وه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌، ئه‌مرِۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ قۆناغێكی گرنگی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ تێپه‌ر ده‌بێ، ئه‌م قۆناغه‌ش پێویست به‌وه‌ ده‌كات سود له‌ ئه‌زمونی كۆمپانیاكانی وڵاتانی دنیا ببینین، به‌ تایبه‌تیش كۆمپانیاكانی وڵاتی ئیتاڵیا كه‌ ئه‌زمونێكی باشی كاركردنیان هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌موو كارئاسانیه‌ك ده‌خه‌ینه‌روو تا بتوانرێ زۆرترین ژماره‌ی كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات بكه‌ن. به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتگوزار


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG