Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وه‌زیری شاره‌وانی له‌گه‌ڵ شاندێكی رێكخراوی هابیتات كۆده‌بێته‌وه‌ 

به‌روار: 2014-07-06 09:02:09


پێنجشه‌ممه‌ 4/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی هابیتاتی كرد به‌ سه‌رۆكایه‌تی د. عه‌ره‌فات عه‌لی سه‌رۆكی پرۆگرام له‌ رێكخراوی هابیتات له‌ عێراق. له‌و دیداره‌دا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان رێكخراوه‌كه‌ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرا به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری هاوكاری كردنی رێكخراوه‌كه‌ له‌ ئاماده‌كردنی ماسته‌ر پلان له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی یه‌كه‌كانی نه‌خشه‌سازی ئاوه‌دانی له‌ وه‌زاره‌ت و پارێزگای هه‌ولێر. هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی شاری سه‌قامگیر و پرۆژه‌ی چاكسازی له‌كه‌رتی گشتیدا له‌ بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا. وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه‌ بتوانین به‌ پێی میكانیزمێكی سه‌رده‌میانه‌ پرۆژه‌ی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ دانیشتوان بكرێ، گرنگی پێدانی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی له‌بواری نه‌خشه‌سازی ئاوه‌دانی دووپات كرده‌وه‌، بۆیه‌ له‌م روانگه‌یه‌وه‌ ئاماده‌یی هه‌موو پشتیوانیه‌كی خۆی نیشاندا بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه‌ ببێته‌ هه‌نگاوێك به‌ ئاراسته‌ی باشتركردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا. به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG