Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وه‌زیری شاره‌وانی پێشوازی له‌ به‌رپرسی لقی 16ی پارتی كرد 

به‌روار: 2014-07-02 08:59:01


سێشه‌ممه‌ 1/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ دكتۆر ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی16ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێك له‌ ده‌سته‌ی كارگێرانی لق كرد. له‌ دیدارێكدا ستافی لقی16 پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و پۆسته‌كه‌یدا. پاشان بیرورِا له‌باره‌ی گرنگی بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوانیان كرایه‌وه‌ له‌ پێناو پشتیوانی كردن له‌ وه‌زیری شاره‌وانی و ستافی وه‌زاره‌ت بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان. خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌بێ بتوانن زۆرترین كارو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هاوكات خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانیش به‌ ئه‌ركێكی سه‌ر شانی خۆمانی ده‌زانین. راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG