Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می ئاوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێ 

به‌روار: 2014-07-01 12:23:52


ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ 1/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تدا سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ئاو گرێدرا بوو. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ خسرۆ كه‌مال بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و عومه‌ر عینایه‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزارو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌و قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌رِێوه‌به‌ری ئاوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌رِۆ له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماده‌بوون، تێیدا تاوتوێی كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌ سنووری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كراو. ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆمه‌ڵێك تێبینیان خسته‌روو له‌باره‌ی كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌و سنووره‌داو به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌رِۆش كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگی خسته‌روو كه‌ په‌یوه‌ندار بوون به‌ كێشه‌ی كه‌می ئاو له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ركی ئه‌وان له‌ وه‌زاره‌ت بریتیه‌ له‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی و ئاو پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان بكه‌ن، به‌ تایبه‌تیش له‌ هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می ئاو بكه‌ین له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان. وه‌زیری شاره‌وانی فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی راسپارد په‌له‌ بكه‌ن له‌ كاره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می ئاو له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌بوو بێ بكه‌ن. هه‌ر له‌ پێناو زوو رایی كردنی كاروباری هاووڵاتیان و جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی ئاو له‌ ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا، برِیاردرا په‌له‌ بكرێ له‌ هه‌نگاونان به‌ مه‌به‌ستی فره‌وان كردنی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG