Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوزار پێشوازی له‌نه‌وزاد هادی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ده‌كات 

به‌روار: 2014-06-30 12:45:26


رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29/6/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ جیا پێشوازی له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد. له‌ دوو دیداری جیادا پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌كاربونی له‌و پۆسته‌یدا. پاشان بیرورِا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان. هه‌ر یه‌ك له‌ پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پشتیوانی خۆیان بۆ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دووپات كرده‌وه‌ له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كانی.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG