Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

شاندێكی لقی دوو سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌كه‌ن 

به‌روار: 2014-06-30 12:33:15


ئه‌مرِۆ دووشه‌م 30/6/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ عه‌لی حوسێن به‌رپرسی لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێك له‌ ده‌سته‌ی كارگێرانی لق كرد. شانده‌كه‌ی لق پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود كرد به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارو به‌ڵێنیشیان دا هه‌رچی له‌ توانای ئه‌واندا هه‌بێ بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كانیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سوپاسی شانده‌كه‌ی كردو دووپاتیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكی به‌و ئاراسته‌یه‌ كه‌ بتوانێ زۆرترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان بكرێ. هاوكات دووپات له‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوانیانیان كرایه‌وه‌ له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌ هاووڵاتیان.


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG