Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

دووپات له‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و دارایی كرایه‌وه‌ 

به‌روار: 2014-06-30 11:35:05


ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌ 30/6/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم و شاندێكی یاوه‌ری كرد. له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا شاندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و پۆسته‌ی، هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌ كاره‌كانی بۆ خواست، به‌ڵێنیشیاندا به‌ هه‌موو پشتیوانیه‌كی وه‌زیری شاره‌وانی بكه‌ن. له‌ به‌رامبه‌ردا خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وێرای به‌خێرهێنیانیان، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌وان له‌و پۆسته‌دا به‌و ئامانجه‌ بووه‌ كه‌ بتوانێ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به‌ هاووڵاتیان بكات. هه‌ر دوولا دووپاتیان له‌ بوونی هه‌مانگی له‌نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و دارایی و ئابووری كرده‌وه‌ له‌ پێناو زوو رایی كردنی كاروباری هاووڵاتیان و جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان. راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG