Megamenu with HTML5 y CSS3

درێژه‌ى هه‌واڵ :

وه‌زیری شاره‌وانی: خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین 

به‌روار: 2014-06-29 10:21:34


سێشه‌ممه‌ 24/6/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دوو دیداری جیادا پێشوازی له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كاكه‌مین نه‌جارِ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێرو شاندێكی یاوه‌ری و، سه‌میر عه‌بدوڵا وه‌زیری پێشووی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم كرد. له‌و دوو دیداره‌دا هه‌ر دوو شاند پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود كرد به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوار له‌ كابینه‌ی هه‌شت و هیوایان خواست له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێ. هاوكات كاكه‌مین نه‌جارِ و سه‌میر عه‌بدوڵا هه‌موو پشتیوانیه‌كی خۆیان بۆ وه‌زیری نوێی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دووپات كرده‌وه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری شاره‌وانی وێرای به‌خێرهێنانیان، دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌یه‌ی به‌و ئامانجه‌ بووه‌ تا له‌و رێگایه‌وه‌ بتوانێ خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان بكات، هه‌روه‌ها به‌لێنیشی دا هه‌رچی له‌ توانای ئه‌و وه‌ك وه‌زیرو هه‌روه‌ها ستافی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی دا هه‌بێ درێخی نه‌كرێ له‌ خزمه‌تكردنی هاوولاتیان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی بۆیان. وه‌زیری شاره‌وانی راشیگه‌یاند: خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی كوردستان و دابین كردنی سه‌رجه‌م پێویستیه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمان ده‌زانین. به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار


Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG