Megamenu with HTML5 y CSS3

هه‌واڵ و چالاکییه‌کان :

وه‌زیری شاره‌وانی پێشوازی له‌ به‌رپرسی لقی 16ی پارتی كرد


2014-07-02 08:59:01

سێشه‌ممه‌ 1/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ دكتۆر ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی16ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێك له‌ ده‌سته‌ی كارگێرانی لق كرد. له‌ دیدارێكدا ستافی لقی16 پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و پۆسته‌كه‌یدا.

كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می ئاوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێ


2014-07-01 12:23:52

ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ 1/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تدا سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ئاو گرێدرا بوو.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوزار پێشوازی له‌نه‌وزاد هادی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ده‌كات


2014-06-30 12:45:26

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29/6/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ جیا پێشوازی له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد. له‌ دوو دیداری جیادا پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌كاربونی له‌و پۆسته‌یدا.

شاندێكی لقی دوو سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌كه‌ن


2014-06-30 12:33:15

ئه‌مرِۆ دووشه‌م 30/6/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ عه‌لی حوسێن به‌رپرسی لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێك له‌ ده‌سته‌ی كارگێرانی لق كرد. شانده‌كه‌ی لق پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود كرد به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارو به‌ڵێنیشیان دا هه‌رچی له‌ توانای ئه‌واندا هه‌بێ بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كانیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

دووپات له‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و دارایی كرایه‌وه‌


2014-06-30 11:35:05

ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌ 30/6/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم و شاندێكی یاوه‌ری كرد. له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا شاندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و پۆسته‌ی



Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG