Megamenu with HTML5 y CSS3

هه‌واڵ و چالاکییه‌کان :

وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار بەهاوکارى رێکخراوى هابیتات کار بۆ باشکردنى کارى ئاوارەکانى کوردستان دەکەن


2014-10-15 14:12:27

نەورۆز مەولود وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار لەدیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە د.عرفان على بەڕێوەبەرى بەرنامەى مرۆیى لە هەبیتات و شاندى یاوەرى کرد. لەدیدارێکدا شاندى میوان باسیان لەپلانى کارکردنى خۆیان کرد بۆ پەرەپێدانى تواناى مرۆیى بۆ رێکخستنى ئیدارەى کەمپەکان و کردنەوەى خولى بەهێزکردن بۆ کارمەندانى وەزارەت و بەرێوەبەرایەتیەکان

مه‌راسیمی تیروپشكی پێدانی (582) پارچه‌ زه‌وی به‌ ژمارەیه‌ک لە زیندانیانى سیاسى له‌ هه‌ولێر


2014-09-30 17:57:05

بەئامادەبونى نەورۆز مەولود وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار و مەحمود حاجى ساڵح وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و تاهیر عبداللە جێگرى پارێزگار و عبدالحمن گەزنەیى سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ژمارەیێک لە زیندانیانى سیاسى لەمەراسیمێکدا 582 لەرێگەى تیرو پشکەوە لەسنورى قەزاى هەولێر پارچە زەوى بەسەر زیندانیانى سیاسى دابەش کران

بەگوژمەى 143 ملیۆن دۆلار پرۆژەى شەقامى (100م) خێرا کارکردن تێیدا بەردەوامەو بەرێژەى (40% بۆ45% ) کارەکانى تەواوبوە


2014-09-29 17:23:13

نەورۆز مەولود وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار بەیاوەرى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر و تاهیر عبداللە جێگرى پارێزگار و ژمارەیێک لەبەڕێوەبەرانى شارەوانى سەردانى پرۆژەى دروستکردنى شەقامى (100) مەترى خێرایان لەنێوان رێگاى موسڵ تا رێگاى شەقڵاوەیان کرد .

بەگوژمەى 37 ملیار دینار پرۆژەى دروست کردنى شەقامى دەروازەى هەولێر موسڵ جێبەجێدەکرێت و لەلایەن وەزیرى شارەوانیەوە پرۆژەکە بەسەر دەکرَتەوە


2014-09-28 17:30:57

نەورۆز مەولود وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار بەیاوەرى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر و تاهیر عبداللە جێگرى پارێزگار و ژمارەیێک لەبەرێوەبەرەگشتیەکان و سەرۆکى شارەوانى هەولێر بەوەکالەت سەردانى پرۆژەى دروستکردنى شەقامى دەروازەى هەولێر موسڵیان کرد

نەورۆز مەولود: پەرەى زیاتر بەگەشتیارى شوێنەوارى دەدەین


2014-09-28 17:27:23

نەورۆز مەولود وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار لەدیوانى وەزارەت پێشوازى لە هەریەک لە مەروان شربل وەزیرى پێشوى ناوخۆى لوبنان و نیکۆلا نحاس وەزیرى پێشوى ئابورى لوبنان و ژمارەیێک لەپیاوانى کارى وڵاتى لوبنان کرد .



Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG