Megamenu with HTML5 y CSS3

هه‌واڵ و چالاکییه‌کان :

له‌كۆى نۆ خاڵ له‌رۆژى دووه‌مى كۆنفرِانسى شوێنه‌وار پێنج ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت


2014-10-29 13:40:24

له‌دوه‌م رۆژى كۆنفرانسى شوێنه‌وار كه‌ به‌دروشمى شوێنه‌وار ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییمانه‌ پاراستنى ئه‌ركى هه‌موانه‌ به‌پێى به‌رنامه‌ى كارى كۆنفرِانس گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ ته‌وه‌ره‌كانى هه‌ڵكۆڵین و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زانكۆ بیانیه‌كان و پاراستنى شوێنه‌واره‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بینا مێژویه‌كان و په‌ره‌پێدانى مۆزه‌خانه‌كان و یاساو رێنماییه‌كانى شوێنه‌وار بۆ كاركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ و دێكۆمێنت كردنى شوێنه‌وار گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت

ئه‌ندازه‌ى پارك و باخچه‌كان بۆ داچاندنى باخچه‌كان ته‌كنیكى نوىَ به‌كاردێنێت


2014-10-29 13:26:50

دواى برِیاردانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پارِكى گڵكه‌ند قۆناغه‌ جیاوازه‌كانى كاركردن تێیدا ئه‌نجام دراوه‌ له‌دوا كاریشیاندا داچاندنى فریزى ئه‌و پارِكه‌یه‌ كه‌ به‌شێوازێكى نوىَ ئه‌چێندرێت و كه‌ڵك له‌و ئامێرانه‌ وه‌رده‌گیرێن بۆ كاركردن له‌لایه‌ن وه‌زاه‌تى شاره‌وانیه‌وه‌ ته‌رخان كراون

به‌دروشمى شوێنه‌وار ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییمانه‌ پاراستنى ئه‌ركى هه‌موانه‌ یه‌كه‌م كۆنفرانسى شوێنه‌وار له‌هه‌ولێر به‌سترا


2014-10-28 14:34:37

به‌چاودێرى و به‌شدارى نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار و به‌ئاماده‌بونى وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى و پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار و نوێنه‌رى (un) و قونسڵى ولاَتان و مامۆستایانى زانكۆ و شاره‌زایانى ناوخۆ و بیانى بوارى شوێنه‌وه‌ار به‌دروشمى شوێنه‌وار ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییمانه‌ پاراستنى ئه‌ركى هه‌موانه‌ له‌شارى هه‌ولێر ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد . له‌سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یێك وته‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ پێشكه‌ش كران له‌ناوه‌رۆكى وتاره‌كانیاندا تیشكیان خسته‌ سه‌ر گرنگى شوێنه‌واره‌كان و پاراستن و بایه‌خ پێدانى زیاتریان .

بۆچارەسەركردنی گرفتی لافاو وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەردان و بەدواداچون بۆ گرفتەكان دەكات


2014-10-20 13:44:36

بەمەبەستی ئاگاداربون لە رەوشی هاوڵاتیان و كاسب كاران و چارەسەركردنی گرفتی وەستانی ئاو لەهەندێ‌ شوێنی دیاری شاری هەولێر و بەئامانجی چارەسەركردنی ئەو گرفتە , نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بەیاوەری سەهەند سیروان بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەرۆكان و سەرۆكی شارەوانیە پەیوەندیدارەكان سەردانێكی مەیدانیان بۆ بازاڕی سەیداوەی شاری هەولێرو ژمارەیێك لەگەڕەكەكانی شاری هەولێر ئەنجامدا تا لەنزیكەوە ئاگاداری هەموو ئەو وردەكاریانەبێت كە پێویستن بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاوەرۆ لەوشوێنانە .

266 پارچە زەوى دیکە لەسنورى پارێزگاى هەولێر بەسەر زیندانیانى سیاسى دابەش کران


2014-10-16 12:51:01

بەئامادەبونى نەورۆز مەولود وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار و نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر و بەختیار فەرەج نوێنەرى وەزیرى شەهیدان و ئەنفالکراوان و ژمارەیێک لەبەرپرسانى ئیدارى ناوچەو بەڕێوەبەرانى گشتى مەراسیمى دابەش کردنى زەوى بەسەر زیندانیانى سیاسى لەقەزاى بنەسڵاوە بەڕێوەچوو



Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG