Megamenu with HTML5 y CSS3

هه‌واڵ و چالاکییه‌کان :

دیمانەی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەگەڵ سایتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان


2017-04-05 12:14:12

ئەمەی خوارەوە دەقی دیمانەی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەگەڵ ماڵپەری فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ چاو پێكه‌وتنێک لەگەڵ مالپه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى شارە‌وانی و گه‌شت وگوزار، نه‌ورۆز مه‌ولود، تیشكی خسته‌ سه‌ر پرۆژه‌ ستراتیژی وخزمەتگوزاریه‌كانی وه‌زاره‌ت كه‌ له‌ ته‌نگژه‌ى قه‌یراندا جێبه‌جێ‌ كراون یا له‌ بوارى جێبه‌جێ‌ كردندان وباس له‌ ئاسته‌نگ وهه‌نگاوه‌كان دەکات. دەربارەی پرۆژه‌ى شه‌قامى هێڵی خێرای 120 مه‌تریی دەوری شاری هەولێر، کە مانگی شوباتی رابردوو کرایە، وه‌زیرى شاره‌وانى روونیكرده‌وه‌ كه لە گرنگیه‌كانی‌ پرۆژەکە ئەوەیه کە‌ به‌هۆی بازنه‌یی بوونى شه‌قامه‌كه‌ رێگاكانى هه‌ولێرـ شه‌قلاوه‌، هه‌ولێرـ كه‌ركوك، هه‌ولێرـ موسڵ و هه‌ولێر- كۆیه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه،‌ جه‌نجاڵى ناو شار كه‌م ده‌كاته‌وه وهەروەها بە بەستنەوەی‌‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی هەولێر بەم هێڵە خێرایە، هاوولاتیانی دەرەوەی شار دەتوانن زووتر بگەنە‌‌ فرۆكه‌خانە.‌ شه‌قامی 120م درێژایه‌كه‌ى 38 كیلۆمه‌تره‌ وپانی 100 مه‌‌تره‌ كه‌ له‌ كابینه‌ى پێشوو له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى "دارالهندسه"‌ نەخشەکێشى بۆ كرا بوو. پرۆژەکه‌ كراوە به‌ سێ‌ به‌شی 11كم و16كم و11كم، جێبه‌جێكردنیشی به‌ دوو كۆمپانیا راسپێردرا. به‌شی 16 كیلۆمه‌ترییه‌كه‌ی سێ مانگ به‌ر له‌ واده‌ی ته‌واوبوونی له‌ لایه‌ن كۆمپانیای هێمن گروپ به‌ قه‌رزێكی 165 ملیۆن دۆلاری جێبه‌جێكرا. دوو به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی پرۆژه‌كه‌، یه‌كێكیان له‌ لایه‌ن كۆمپانیای هێمن گروپ وئه‌وه‌ی دیكه‌ش لەلایەن كۆمپانیایه‌كی توركی، جێبه‌جێ ده‌كرێت. بەهۆی ئه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه‌ له‌‌ ناو ماسته‌رپلانی شارى هەولێرە، ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌وتۆته‌ ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، ته‌نانه‌ت پرۆژەی شه‌قامی 150 مه‌تریش كه‌ ئه‌ویش كه‌وتووه‌ته‌ ناو ماسته‌ر پلانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌نجام ده‌درێت. لە بوارێکی تردا، ده‌باره‌ی کاریگەری قەیرانی دارایی بۆ سەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، وه‌زیری شاره‌وانی روونیكردەوه‌ سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى كه‌ بۆته‌ هۆى وه‌ستان ودواكه‌وتنى زۆر لە پرۆژه‌كان، هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵا دراوه‌ بۆ پێدانی شایسته‌ داراییه‌كانی به‌ڵێنده‌ران بۆئەوەی بتوانن لە ئەنجامدانی پرۆژه‌كانیان به‌رده‌وامبن. وەزیری شارەوانی وگەشت وگوزار ئاماژه‌ى به‌ ‌ دانانی لیستێك له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و دارایی دا بۆ پێدانی شایسته‌ داراییه‌كانیان. وەزیری شارەوانی وگەشت وگوزار گوتی، كاره‌‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌رده‌وامن‌ و چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی وه‌ك پرۆژه‌ی 100 مه‌تری سلێمانی، پرۆژه‌ی ئاوی رانیه‌ ئێستا‌ له‌ بوارى جێبه‌جێ‌ كردندان وهەروەها پرۆژه‌ی ئاوی ئامێدی وجووت سایدى شیلادزێ‌ وسێریانى تونێلى ئامێدى رۆژی 14ی ئاداری رابردوو له‌لایه‌ن سەرۆکی ‌‌حکومەتی هەرێم كرانه‌وه.‌ وه‌زیرى شاره‌وانى روونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام بوونی پرۆژه‌كان بۆ ئاستی دارایی كۆمپانیاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر باری داراییان باش بێت ده‌توانن له‌سه‌ر پرۆژه‌كانیان به‌رده‌وام بن وشایسته‌ داراییه‌كانیشیان وه‌ك قه‌رز له‌ لای حكومه‌ت ده‌مێنتێته‌وه‌ ونافه‌تێت. سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژە بە قەرزی درێژ خایەنی دەرەکی، نه‌ورۆز مه‌ولود ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە له‌ قه‌رزه‌ سیادییه‌كانی عێراق، هەرێم تەنها لە قەرزی ئەژانسی یابانی بۆ هاوكاری ناودەوڵەتی سوودمەندبووە. چه‌ندین پرۆژه‌ به‌م قه‌رزه‌ لە هەڵەبجە وهەولێر ودێرەلۆک ئه‌نجامدراون. له‌ باره‌ی بیرۆكەی وەرگرتنی پارە لە ھاووڵاتیان بەرامبەر فڕێدانی زبڵ و خاشاكی ماڵان، وه‌زیری شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە له‌ هه‌موو دنیا بەگشتی رسومات بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ وفڕێدانی زبل و خاشاك وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر باری دارایی هه‌رێم باش بوو، پاره‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌رنه‌ده‌گیرا. ئێستا ساڵانه‌ 140 ملیار دینار ده‌درێته‌ كۆمپانیاكانی خاوێنكردنه‌وه.‌ بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت بڕیاریدا كرێى فڕیدانی زبل له‌ هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت و به‌ پێی باری دارایی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ نێوان 3000 هه‌زار بۆ 5000 دینار ده‌بێت وكارمه‌ندانی شاره‌وانییه‌كان ئه‌م ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ره‌وشی دارایی حكومه‌ت باشتر بوو، پێداچوونه‌وه‌ به‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كرێتەوە، ئه‌وكات به‌ پێی قه‌باره‌ی زبڵی ماڵان كرێی فرێدانی زبلیان لێوه‌رده‌گرێت،هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ پێی بڕی زبڵ و خاشاكیان، كرێی فڕیدانیان له‌ سوپه‌رماركێته‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رده‌گیرێت.

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەردانی قەزای کۆیە-ی کرد


2017-04-03 16:56:02

ئەمرۆ شەممە نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بە یاوەری شاندێکی نێو وەزارەت سەردانی قەزای کۆیە-ی کرد و لە لایەن سەرکەوت رسول قائیمەقامی کۆیە و گۆران ئازاد ئەندام پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لێکرا. لەم سەردانەدا وەزیری شارەوانی و گەش و گوزار چەند شوێنێکی قەزای کۆیە-ی بەسەرکردووە دواتر کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ بەرێوەبەرانی یەکە خزمەتگوزاری قەزای کۆیە ئەنجامدا بۆ گوێبیستبوون لە کێشە و گرفتەکانیان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی و ئەنجامدانی کار ئاسانی بۆ خەڵکی قەزای کۆیە. دوای کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری نەورۆز مەولود بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی دا و چەندین راسپاردەی بەپەلەی دا تاوەکو بەباشترین شيوه خزمەتگوزارییەکان بگاتە ھاوڵاتی. لە ھەمان کاتدا بەرێزیان تەئکیدی لەوە کردووە، کە دەبێت قەزای کۆیە لە رووی گەشتیاری سودمەند بێت و ببێتە شوێنێکی گەشتیاری تاوەکو داھاتێکی باش بۆ خودی خەڵکی کۆیە بگرێتەوە.

هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شاری هەولێر لەژێر چاودێری خاتوو نەورۆز وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار


2017-04-02 16:06:01

لە درێژەی ھەڵمەتی خاوێنکردنەوەی پایتەختی ھەرێمی کوردستان، لە بازار گشت حاوییەکان گۆرانکاری بەسەر داھات و ھەروەھا ژماریان زیادکرا بەمەبەستی پاک راگرتنی بازار. نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گشت و گوزار راسپاردەی خۆی بۆ گشت شارەوانییەکان کردووە، کە دەبێت لە ھەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان ھەڵمەتی خاوێنکردنەوە ھەبێت.

نەورۆز مەولود پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و خەڵكی کوردستان كردووە


2017-03-20 15:51:22

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز.. نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی گەشت و گوزار پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و خەڵكی کوردستان كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی: بەناوی خوای گەورە و میھرەبان سەرفرازین بەناوی خۆم و گشت فەرمانبەرانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە تەواوی خەڵکی کوردستان و خانەوادەی سەربەزی شەھێدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بکەم. نەورۆزی ئازادی و سەرفرازی و سەربەخۆییتان پیرۆز بێت،ساڵی تازەی كوردی و كوردستانیتان پیرۆزبێت. وەک ئاشکرایە هەموو دونیا باس لە قارەمانیەتی پێشمەرگەكانی كوردستان و بوێری گەلی كوردستان دەكات كە چۆن دلێرانە ڕووبەڕووی ترسناكترین دیاردەی تیرۆریستی و دڕندەترین مرۆڤی دژ بە بەشەریەت بۆتەوە كە ڕێكخراوی داعشە بۆیە ئەرکی سەرشانمانە لە خزمەتی ھاوڵاتیان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دابین. لێرەوە داوا لە ھەموو خەڵکی کوردستان دەکەم لە رۆژانی نەورۆزدا شوێنە گەشتیارییەکان بە پاک خاوێنی بەپارێزن و ژینگە دۆست بن، چونکە ئەمە ئەرکێکی نیشتمانییە و بە ھاوکاری ئێوە کوردستان بە خاوێنی رادەگرین و پەیامێک ئاراستەی ھەموو جیھان دەکەین، کە شەر نابێتە رێگر لە بەردەم جوانکردن و پێشخستنی وڵاتەکەمان. هیوادارین هەموو كاتێكتان هەر جەژن و خۆشی و شادی بێت. بژی كورد.....بژی كوردستان نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە ئەنجومەنی وەزیران پێنج خولەکی ماتەمینی وەستان بۆ یادی هەڵەبجە


2017-03-16 16:02:38

ئەمڕۆ پێنچشەممە 16 ی ئازار رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم وەزیرانی حکوومەتی ھەرێم لە نێوانیاندا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە بیروەری كیمیابارانكردن و جینۆساید كردنی شاری شەهیدانی(هەڵەبجە) 29 ساڵ لەمەوبەر لە16ی ئازاری ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی ڕووخاوی بەعسەوە بە پێنج خولەك وەستان و بێدەنگی،ماتەمیان نیشانداو ڕێزیان لە ڕۆحی زیاتر لە پێنج هەزار شەهیدی ئەو شارەی كوردستان گرت. ھەروەھا بۆ بەرز راگرتنی ئەم ساڵیادە سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار پێنج خولەک ماتەمینی راوستان.



Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG