Megamenu with HTML5 y CSS3
Untitled Document

دوایین هەواڵەکان :

وه‌زیری شاره‌وانی له‌گه‌ڵ شاندێكی رێكخراوی هابیتات كۆده‌بێته‌وه‌


2014-07-06 09:02:09

پێنجشه‌ممه‌ 4/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی هابیتاتی كرد به‌ سه‌رۆكایه‌تی د. عه‌ره‌فات عه‌لی سه‌رۆكی پرۆگرام له‌ رێكخراوی هابیتات له‌ عێراق. له‌و دیداره‌دا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان رێكخراوه‌كه‌ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرا به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری هاوكاری كردنی رێكخراوه‌كه‌ له‌ ئاماده‌كردنی ماسته‌ر پلان له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی یه‌كه‌كانی نه‌خشه‌سازی ئاوه‌دانی له‌ وه‌زاره‌ت و پارێزگای هه‌ولێر.

وه‌زیری شاره‌وانی پێشوازی له‌ به‌رپرسی لقی 16ی پارتی كرد


2014-07-02 08:59:01

سێشه‌ممه‌ 1/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ دكتۆر ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی16ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێك له‌ ده‌سته‌ی كارگێرانی لق كرد. له‌ دیدارێكدا ستافی لقی16 پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و پۆسته‌كه‌یدا.

كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می ئاوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێ


2014-07-01 12:23:52

ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ 1/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تدا سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ئاو گرێدرا بوو.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوزار پێشوازی له‌نه‌وزاد هادی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ده‌كات


2014-06-30 12:45:26

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29/6/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ جیا پێشوازی له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد. له‌ دوو دیداری جیادا پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌كاربونی له‌و پۆسته‌یدا.

شاندێكی لقی دوو سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌كه‌ن


2014-06-30 12:33:15

ئه‌مرِۆ دووشه‌م 30/6/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ عه‌لی حوسێن به‌رپرسی لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێك له‌ ده‌سته‌ی كارگێرانی لق كرد. شانده‌كه‌ی لق پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود كرد به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارو به‌ڵێنیشیان دا هه‌رچی له‌ توانای ئه‌واندا هه‌بێ بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كانیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.



Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG