Megamenu with HTML5 y CSS3
Untitled Document

دوایین هەواڵەکان :

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندا هه‌بێ له‌ پێناو باشتركردنی ژیانی كه‌س و كاری شه‌هیدان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین


2014-07-17 09:10:19

چوارشه‌ممه‌ 16/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌لوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ مه‌حمود ساڵح حه‌مه‌ كه‌ریم وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندێكی یاوه‌ری كرد. له‌ دیدارێكدا هه‌ر دوولا دووپاتیان له‌ گرنگی بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌ت كرد له‌ پێناو پتر خزمه‌تكردنی كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی بزافی رزگاریخوازی كورددا.

وڵاتی ئیتاڵیا خوازیاره‌ به‌شدارییه‌كی زیاتری له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت


2014-07-07 13:05:48

ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌ 7/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ كارمێلۆ فیكارا كونسوڵی گشتی ئیتالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

وه‌زیری شاره‌وانی له‌گه‌ڵ شاندێكی رێكخراوی هابیتات كۆده‌بێته‌وه‌


2014-07-06 09:02:09

پێنجشه‌ممه‌ 4/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی هابیتاتی كرد به‌ سه‌رۆكایه‌تی د. عه‌ره‌فات عه‌لی سه‌رۆكی پرۆگرام له‌ رێكخراوی هابیتات له‌ عێراق. له‌و دیداره‌دا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان رێكخراوه‌كه‌ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرا به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری هاوكاری كردنی رێكخراوه‌كه‌ له‌ ئاماده‌كردنی ماسته‌ر پلان له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی یه‌كه‌كانی نه‌خشه‌سازی ئاوه‌دانی له‌ وه‌زاره‌ت و پارێزگای هه‌ولێر.

وه‌زیری شاره‌وانی پێشوازی له‌ به‌رپرسی لقی 16ی پارتی كرد


2014-07-02 08:59:01

سێشه‌ممه‌ 1/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ دكتۆر ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی16ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێك له‌ ده‌سته‌ی كارگێرانی لق كرد. له‌ دیدارێكدا ستافی لقی16 پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و پۆسته‌كه‌یدا.

كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می ئاوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێ


2014-07-01 12:23:52

ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ 1/7/2014 خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تدا سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ئاو گرێدرا بوو.



Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG