Megamenu with HTML5 y CSS3
Untitled Document

دوایین هەواڵەکان :

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە وەزیری پەروەردە کرد


2014-11-06 11:55:37

نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لە دكتۆر پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد . لەدیداری نێوان وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لەپرسی باشتر كردنی رەوشی پەروەردە لەكورستان كرا

شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان هاوكاری هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن


2014-11-04 12:02:18

به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان رِۆژانه‌ له‌ رِێگه‌ى دابین كردنی ئامێره‌ جۆراو جۆره‌كان و دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى میحوه‌ره‌كانى كۆباشى و جه‌له‌ولا و نه‌قشبه‌ندى و قه‌ره‌ته‌په‌ و دووزخورماتوو ده‌كه‌ن

قه‌ڵاى هه‌ولێر بووه‌ به‌شێك له‌ كه‌له‌پوورى جیهان


2014-11-03 00:37:17

بە ئامادەبوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و "نه‌وروز مه‌ولود" وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار و "ئیرینا باكۆڤا" به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڕێكخراوى یوونسكۆى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیران و به‌رپرسانى هه‌رێم و كونسلى وڵاتان له‌ هه‌ولێر و به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ حكوومه‌تى فیدرالى عیراق، ڕێوڕه‌سمى دانانی قەڵای هەولێر لە لیستی شوێنه‌واره‌ دێرین و مێژووییه‌كانى جیهاندا و وه‌ك به‌شێك له‌ کەلەپووری مرۆڤایه‌تى و دنیا، له‌ قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو، به‌م جۆره‌ش قه‌ڵاى هه‌ولێر بووه‌ یه‌كه‌مین شوێنه‌وارى مێژوویى له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ بچێته‌ ئه‌و لیسته جیهانییه‌وه‌

وەزیری شارەوانی : پێشكەش كردنی هاوكاری ئیمارات بۆ ئاوارەكان بەرز دەنرخێنین


2014-10-30 14:00:43

نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لە راشد ئەلمەنسوری قونسڵی گشتی ئیمارات لەهەولێر كرد . لەدیداری نێوان وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار باس لەپتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردولا كرایەوە بۆئەوەی بتوانرێت ئەوەی پێویست بێت بۆ كەڵك وەرگرتنی هەرێمی كوردستان لە پێشكەوتنە جیاوازەكانی وڵاتی ئیمارات و گواستنەوەی ئەو ئەزمونە بۆ كوردستان

ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار و كۆمه‌ڵه‌ى ميوانخانه‌كان به‌دواداچوون بۆ ره‌وشى گه‌شتوگوزار ده‌كه‌ن


2014-10-30 10:22:03

به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و به‌دواداچوون بۆ ره‌وشى ئێستاى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان و كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى گه‌شتياران و كاريگه‌ريه‌كانى بۆ سه‌ر ميوانخانه‌كان و چێشتخانه‌كان، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌ نێوان ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزار و كۆمه‌ڵه‌ى ميوانخانه‌ و چێشتخانه‌كانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ له‌ ديوانى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار ئه‌نجامدرا



Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG