Megamenu with HTML5 y CSS3
Untitled Document

دوایین هەواڵەکان :

رۆژی شەممە بەئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار له‌ هه‌ولێر کۆتایی بەیەکەمین پیشانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گه‌شتیاری ھات.


2017-05-08 22:27:59

پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتیاری بەسەرپەرشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزۆر و خەستەی گشتی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان ولەلایەن چوار کۆمپانیاوە رێکخراوە و بڕی 500 هەزار دۆلاری بۆ خەرجکراوە

پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە کەرتی گەشت و گوزار ببێتە سەرچاوەی داھات.


2017-05-03 12:21:52

رۆژی شەممە لە رێگەی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی شاندێکی باڵای وەزارەتی گەشت و گوزاری لوبنان بەسەرۆکایەتی ئەڤیدێس کدانین وەزیری گەشت و گوزاری لوبنان گەیشتە ھەولێری پایتەخت لە لایەن نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پێشوازی لێکرا

وەزیری گەشت و گوزاری لوبنان گەیشتە ھەولێری پایتەخت لە لایەن نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پێشوازی لێکرا


2017-04-30 21:03:54

مەبەست لەم سەردانەی شاندی لوبنان بۆ کردنەوەی ھۆتیل ئەرجان رۆتانا ٢، کە پرۆژێکی وەبەرھێنانی گەشتیاری گرنگە و لە لایەن کۆمپانیای مالیا ھۆڵدینگ پرۆژەکە جێبەجێکراوە

بەئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و د.نوری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و تاھێر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری ھەولێر پرۆژی ( ھەپی پارک) لە شارۆچکەی خەبات کراوە.


2017-04-27 10:05:57

ئەم پرۆژەیە پێکھاتووە لە شوێنی یاری کراوە و ھۆڵی یاری داخراو و دارستان و باخچە و شوێنی حەوانەوە و خواردنگا و شوێنی ئاھەنگ گێرانی تێدایە

ئەمرۆ دووشەممە بەئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و تاھیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگار، پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی ٣٠م لە گەرەکی ھەولێری نوێ ئەنجامدرا.


2017-04-24 13:24:13

ئەمرۆ دووشەممە بەئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و تاھیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگار، پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی ٣٠م لە گەرەکی ھەولێری نوێ ئەنجامدرا. ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی داھاتی ٢٠٪ شارەوانی ئەم پرۆژیە جێبەجێکرا. لەم پرۆژەیە برەی (25000)مەتر دووجا قیرتاوکرا بەگۆژمەی ( 290000000 ) دوو سەد و نۆھەت ملیۆن دینار وەک قۆناغی سێیەمی پرۆژەکە جێبەجێکرا. پێشتر دوو قۆناغی تر جێبەجێکراوە بەکۆژمەی (350000000 ) سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار. وا بریارە لەگەڵ تەواوبوونی قیرتاوکردنی گەرەکی ھەولێری نوێ، قۆناغی دواتر دەست پێدەکات بەقیرتاوکردنی گەرەکی پێنج حەسارۆک و شەقامی ٣٠مەتری بەستنەوەی گەرەکێ رۆشنبیری و ناحیەی دارەتوو و قیرتاوکردنی گەرەکی راستی ناحیەی ٥٠ ( عەدالەی نوێ)، کە بریارە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ ئەم پرۆژانە جێبەجێ بکرێت. جێگەی باسە سەرجەم قیرتاوکردنی گەرەکان لە رێگەی کارگەی قیری وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار جێبەجێ دەکرێت. نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی وەزیر یەکەم کاری ئەوە بوو، کە شارەوانییەکان دەبێت بەرێژەی ٢٠٪ سوودمەند بن لە داھاتەکانیان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی خزمەت گوزاری، ھەرچەندە قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان ھەبوو، بەڵام کارە خزمەت گوزارییەکانی وەزارت بەسەرپەشتی راستەوخۆی نەورۆز مەولود نەوەستا.



Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG