Megamenu with HTML5 y CSS3
Untitled Document

دوایین هەواڵەکان :

بەئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و د.نوری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و تاھێر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری ھەولێر پرۆژی ( ھەپی پارک) لە شارۆچکەی خەبات کراوە.


2017-04-27 10:05:57

بەئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و د.نوری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و تاھێر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری ھەولێر پرۆژی ( ھەپی پارک) لە شارۆچکەی خەبات کراوە. ئەم پرۆژەیە پێکھاتووە لە شوێنی یاری کراوە و ھۆڵی یاری داخراو و دارستان و باخچە و شوێنی حەوانەوە و خواردنگا و شوێنی ئاھەنگ گێرانی تێدایە، جگە لەوەش پرۆژەی خانووی گەشتیاری (ڤیلای سیاحی) و ئەکوا پارک و چەندین خزمەتگوزاری تر دابین کراوە. ئەم پرۆژەیە لە لایەن کۆمپانیای ( UB holding ) ئەنجامدراوە لەسەر رووبەری (١١٣) دۆنم بەبری (٢٥.٠٠٠.٠٠٠$) بیست و پێنج ملیۆن دۆلار دروستکراوە. لە مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەکەدا رێژەیەکی زۆری خەڵکی شارۆچکەی خەبات ئامادەبوون و خۆشحاڵی خۆیان بەکردنەوەی ئەم پرۆژ گەورەیە لە ناوچەکە دەربری.

ئەمرۆ دووشەممە بەئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و تاھیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگار، پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی ٣٠م لە گەرەکی ھەولێری نوێ ئەنجامدرا.


2017-04-24 13:24:13

ئەمرۆ دووشەممە بەئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و تاھیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگار، پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی ٣٠م لە گەرەکی ھەولێری نوێ ئەنجامدرا. ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی داھاتی ٢٠٪ شارەوانی ئەم پرۆژیە جێبەجێکرا. لەم پرۆژەیە برەی (25000)مەتر دووجا قیرتاوکرا بەگۆژمەی ( 290000000 ) دوو سەد و نۆھەت ملیۆن دینار وەک قۆناغی سێیەمی پرۆژەکە جێبەجێکرا. پێشتر دوو قۆناغی تر جێبەجێکراوە بەکۆژمەی (350000000 ) سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار. وا بریارە لەگەڵ تەواوبوونی قیرتاوکردنی گەرەکی ھەولێری نوێ، قۆناغی دواتر دەست پێدەکات بەقیرتاوکردنی گەرەکی پێنج حەسارۆک و شەقامی ٣٠مەتری بەستنەوەی گەرەکێ رۆشنبیری و ناحیەی دارەتوو و قیرتاوکردنی گەرەکی راستی ناحیەی ٥٠ ( عەدالەی نوێ)، کە بریارە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ ئەم پرۆژانە جێبەجێ بکرێت. جێگەی باسە سەرجەم قیرتاوکردنی گەرەکان لە رێگەی کارگەی قیری وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار جێبەجێ دەکرێت. نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی وەزیر یەکەم کاری ئەوە بوو، کە شارەوانییەکان دەبێت بەرێژەی ٢٠٪ سوودمەند بن لە داھاتەکانیان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی خزمەت گوزاری، ھەرچەندە قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان ھەبوو، بەڵام کارە خزمەت گوزارییەکانی وەزارت بەسەرپەشتی راستەوخۆی نەورۆز مەولود نەوەستا.

لە ژێر دروشمی ( پاراستنی ژینگە ئەرکی ھەمووانە) دەستەی ژینگە بەھاوکاری وەزارتی شارەوانی گەشت و گوزار رۆژی ژینگە لە کوردستان کردنەوە.


2017-04-16 19:37:38

لە ژێر دروشمی ( پاراستنی ژینگە ئەرکی ھەمووانە) دەستەی ژینگە بەھاوکاری وەزارتی شارەوانی گەشت و گوزار رۆژی ژینگە لە کوردستان کردنەوە. ھەریەکە لە نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و سەرۆکی دەستەی ژینگە و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر بەشداریان لەم یادە کرد و ھەڵمەتی پاککردنەوەی ژینگە و شوێنی گەشتیارییەکانی کوردستانیان ئەنجامدا.

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار کار دەکا بۆ گرنگی دانی زیاتر بە کەرتی گەشتیاری


2017-04-08 20:43:28

بەمەبەستی زیاتر ناساندنی کوردستان و شوێنە گەشتیار و مێژوویەکانی لەسەر پێشنیار و راسپاردەی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، کۆمپانیایەکی تایبەتمەند سوڤەنیر بۆ کوردستان دروستکردووە تاوەکو لە شوێنە گەشتیارییەکان بفرۆشێت و ناوچەکانی کوردستان بناسرێت. سوڤەنیر وشەیەکە ئەسڵەکەی فەڕەنسیە و مانای یاد یان یادگاری دەدات، تا ئێستا ئەم وشەیە نەھاتۆتە ناو فەرھەنگی کوردی و لە زمانی عەرەبیش وشەی (تذكار)ی بۆ بەکاردێت، چەندین بابەت لە خۆ دەگرێت وەک پۆستکارت کوپ و چەرخ و قاپ و فەخفوری شوشە و مەدالیە...ھتد. ئێستا ئەم کۆمپانەیە ھەموو پێداوستیەکانی دروستکردووە لەسەر چەندین شێوازی جیا و ھەریەکە لە قەڵا و منارە و قەڵای کەرکووک و قەڵای شێروانە و شارەکانی تری کوردستانی تێداییە و بەشێوەیەکی نایاب دروستکراوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ھەردوو فرۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی دەفرۆشێت و ھەروەھا لە ھەموو شوێنە گەشتیارییەکان و بە نرخێکی گونجاو.

دیمانەی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەگەڵ سایتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان


2017-04-05 12:14:12

ئەمەی خوارەوە دەقی دیمانەی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەگەڵ ماڵپەری فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ چاو پێكه‌وتنێک لەگەڵ مالپه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى شارە‌وانی و گه‌شت وگوزار، نه‌ورۆز مه‌ولود، تیشكی خسته‌ سه‌ر پرۆژه‌ ستراتیژی وخزمەتگوزاریه‌كانی وه‌زاره‌ت كه‌ له‌ ته‌نگژه‌ى قه‌یراندا جێبه‌جێ‌ كراون یا له‌ بوارى جێبه‌جێ‌ كردندان وباس له‌ ئاسته‌نگ وهه‌نگاوه‌كان دەکات. دەربارەی پرۆژه‌ى شه‌قامى هێڵی خێرای 120 مه‌تریی دەوری شاری هەولێر، کە مانگی شوباتی رابردوو کرایە، وه‌زیرى شاره‌وانى روونیكرده‌وه‌ كه لە گرنگیه‌كانی‌ پرۆژەکە ئەوەیه کە‌ به‌هۆی بازنه‌یی بوونى شه‌قامه‌كه‌ رێگاكانى هه‌ولێرـ شه‌قلاوه‌، هه‌ولێرـ كه‌ركوك، هه‌ولێرـ موسڵ و هه‌ولێر- كۆیه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه،‌ جه‌نجاڵى ناو شار كه‌م ده‌كاته‌وه وهەروەها بە بەستنەوەی‌‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی هەولێر بەم هێڵە خێرایە، هاوولاتیانی دەرەوەی شار دەتوانن زووتر بگەنە‌‌ فرۆكه‌خانە.‌ شه‌قامی 120م درێژایه‌كه‌ى 38 كیلۆمه‌تره‌ وپانی 100 مه‌‌تره‌ كه‌ له‌ كابینه‌ى پێشوو له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى "دارالهندسه"‌ نەخشەکێشى بۆ كرا بوو. پرۆژەکه‌ كراوە به‌ سێ‌ به‌شی 11كم و16كم و11كم، جێبه‌جێكردنیشی به‌ دوو كۆمپانیا راسپێردرا. به‌شی 16 كیلۆمه‌ترییه‌كه‌ی سێ مانگ به‌ر له‌ واده‌ی ته‌واوبوونی له‌ لایه‌ن كۆمپانیای هێمن گروپ به‌ قه‌رزێكی 165 ملیۆن دۆلاری جێبه‌جێكرا. دوو به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی پرۆژه‌كه‌، یه‌كێكیان له‌ لایه‌ن كۆمپانیای هێمن گروپ وئه‌وه‌ی دیكه‌ش لەلایەن كۆمپانیایه‌كی توركی، جێبه‌جێ ده‌كرێت. بەهۆی ئه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه‌ له‌‌ ناو ماسته‌رپلانی شارى هەولێرە، ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌وتۆته‌ ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، ته‌نانه‌ت پرۆژەی شه‌قامی 150 مه‌تریش كه‌ ئه‌ویش كه‌وتووه‌ته‌ ناو ماسته‌ر پلانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌نجام ده‌درێت. لە بوارێکی تردا، ده‌باره‌ی کاریگەری قەیرانی دارایی بۆ سەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، وه‌زیری شاره‌وانی روونیكردەوه‌ سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى كه‌ بۆته‌ هۆى وه‌ستان ودواكه‌وتنى زۆر لە پرۆژه‌كان، هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵا دراوه‌ بۆ پێدانی شایسته‌ داراییه‌كانی به‌ڵێنده‌ران بۆئەوەی بتوانن لە ئەنجامدانی پرۆژه‌كانیان به‌رده‌وامبن. وەزیری شارەوانی وگەشت وگوزار ئاماژه‌ى به‌ ‌ دانانی لیستێك له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و دارایی دا بۆ پێدانی شایسته‌ داراییه‌كانیان. وەزیری شارەوانی وگەشت وگوزار گوتی، كاره‌‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌رده‌وامن‌ و چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی وه‌ك پرۆژه‌ی 100 مه‌تری سلێمانی، پرۆژه‌ی ئاوی رانیه‌ ئێستا‌ له‌ بوارى جێبه‌جێ‌ كردندان وهەروەها پرۆژه‌ی ئاوی ئامێدی وجووت سایدى شیلادزێ‌ وسێریانى تونێلى ئامێدى رۆژی 14ی ئاداری رابردوو له‌لایه‌ن سەرۆکی ‌‌حکومەتی هەرێم كرانه‌وه.‌ وه‌زیرى شاره‌وانى روونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام بوونی پرۆژه‌كان بۆ ئاستی دارایی كۆمپانیاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر باری داراییان باش بێت ده‌توانن له‌سه‌ر پرۆژه‌كانیان به‌رده‌وام بن وشایسته‌ داراییه‌كانیشیان وه‌ك قه‌رز له‌ لای حكومه‌ت ده‌مێنتێته‌وه‌ ونافه‌تێت. سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژە بە قەرزی درێژ خایەنی دەرەکی، نه‌ورۆز مه‌ولود ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە له‌ قه‌رزه‌ سیادییه‌كانی عێراق، هەرێم تەنها لە قەرزی ئەژانسی یابانی بۆ هاوكاری ناودەوڵەتی سوودمەندبووە. چه‌ندین پرۆژه‌ به‌م قه‌رزه‌ لە هەڵەبجە وهەولێر ودێرەلۆک ئه‌نجامدراون. له‌ باره‌ی بیرۆكەی وەرگرتنی پارە لە ھاووڵاتیان بەرامبەر فڕێدانی زبڵ و خاشاكی ماڵان، وه‌زیری شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە له‌ هه‌موو دنیا بەگشتی رسومات بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ وفڕێدانی زبل و خاشاك وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر باری دارایی هه‌رێم باش بوو، پاره‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌رنه‌ده‌گیرا. ئێستا ساڵانه‌ 140 ملیار دینار ده‌درێته‌ كۆمپانیاكانی خاوێنكردنه‌وه.‌ بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت بڕیاریدا كرێى فڕیدانی زبل له‌ هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت و به‌ پێی باری دارایی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ نێوان 3000 هه‌زار بۆ 5000 دینار ده‌بێت وكارمه‌ندانی شاره‌وانییه‌كان ئه‌م ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ره‌وشی دارایی حكومه‌ت باشتر بوو، پێداچوونه‌وه‌ به‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كرێتەوە، ئه‌وكات به‌ پێی قه‌باره‌ی زبڵی ماڵان كرێی فرێدانی زبلیان لێوه‌رده‌گرێت،هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ پێی بڕی زبڵ و خاشاكیان، كرێی فڕیدانیان له‌ سوپه‌رماركێته‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رده‌گیرێت.


previous123456789...6162next

Untitled Document

هه‌ڵبژارده‌ :






به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  
Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG